Abdullah Tevge,Kaan Bozdoğan
27 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 27 ئاب 2019
ئیستانبوڵ - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به سه‌ردانێكی فه‌رمی به‌ره‌و رووسیا به‌ڕێكه‌وت.
له میانی بەڕێکەوتنی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بەرەو رووسیا لە فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك پارێزگاری ئیستانبوڵ، عه‌لی یه‌رلیكایا و به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی ئیستانبوڵ، مسته‌فا چاڵشكان و سه‌رۆكی لقی ئیستانبوڵی ئاك پارتی، بایرام شهنۆجاك و ژمارەیەک به‌رپرسی دیكه ئامادەبوون.
وه‌زیری ده‌ره‌وه، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو و وه‌زیری به‌رگریی خولوسی ئاكار و وه‌زیری پیشه‌سازی و ته‌كنه‌لۆجیا، مسته‌فا ڤارانك و وه‌زیری گه‌نجینه و دارایی، به‌رات ئاڵبایراك یاوه‌ریی ئه‌ردۆغان ده‌كه‌ن له سەردانەکەی بۆ رووسیا.
سه‌ركۆماری توركیا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر له‌باره‌ی سەردانەکەی رایگه‌یاندووه، له سه‌ردانه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی، رووسیا ڤلادیمیر پوتین كۆده‌بێته‌وه و هه‌ردوو سه‌رۆک سه‌رۆكایه‌تیی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان شانده‌كان ده‌كه‌ن.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له كۆبوونه‌وه‌كاندا ته‌واوی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییەكانی توركیا-رووسیا تاوتوێ بكرێن و له‌باره‌ی بابه‌ته ناوچه‌یی و جیهانییه‌كانه‌وه بیروڕا ئاڵوگۆڕ بکرێت به‌تایبه‌تی مەسەلەی سووریا.