Sertaç Bulur
02 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 02 ئادار 2022
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی ئەرەن زستان- ٢٩ی لە پارێزگای ماردین بە بەشداری ٥٧١ کارمەندی هێزە ئەمنییەکان راگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکە بەناوی شەهیدی جەندرمە، هاکان ئۆجەلان ناونراوە.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە به ئامانجی دهركردنی تهواوهتی رێکخراوی تیرۆریستیی پهكهكه له رۆژهڤی وڵات و له چالاكی خستنی ئهو چەکدارانەی مهزهنده دهكرێت له ناوچهكه بن ، ئۆپەراسیۆنی ئەرەن زستان-٢٩ (ماردین-باگۆک) شەهیدی جەندرمە، هاکان ئۆجەلان لە پارێزگای ماردین دەستی پێ کردووە.
لە راگەیەندراوەکەدا، هەروەها باس لەوە کراوە کە ئۆپەراسیۆنەکە بە بەشداری ٥٧١ کارمەندی هێزە ئەمنییەکان ئەنجام دەدرێت کە بەسەر ٣٨ تیمدا دابەش کراون و پێکهاتوون لە جەندرمەی کۆماندۆ، هێزی تایبەتی جەندرمە، هێزی تایبەتی پۆلیس و پارێزەرانی ئاسایش.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو، ئۆپەراسیۆنەکانی ئەرەن زستان کە بە ئامانجی ریشەکێشکردنی تیرۆریستانی پەکەکە لە ناوخۆی وڵات دەستیان پێ کردووە، پێداگرانە و بە پشتیوانی گەل بەردەوامن.