Rewa Mahmut Hasan
06 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 07 شوبات 2017
ئەنقەرە AA
سوپای تورکیا لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا لە باکووری سووریا و لە ١٦٧ەمین رۆژی ئۆپەراسیۆنەکەدا، ٢٥٦ ئامانجی داعش بۆردومان کرد و لە پێکدادانەکانی درێژایی رۆژیشدا، ١٣ تیرۆریست کورژان.
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا کە لەلایەن سوپای تورکیاوە بۆسەر پێگەکانی تیرۆریستان لە باکووری سووریا بەردەوامە لە ١٦٧ەمین رۆژی ئۆپەراسیۆنەکەدا، بەهۆی ئۆپەراسیۆنی چڕی ئاسمانی و وشکانییەوە، ٢٥٦ ئامانجی رێکخراوی تیرۆریستی داعش خاپوور کران، بەهۆی شەڕو پێکدادان و ئۆپەراسیۆنەکانیش لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٣ تیرۆریستی داعش کوژراون.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لەلایەن سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیاوە بڵاوکراونەتەوە، ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات کە لە ٢٤ی ئابی ٢٠١٦ەوە بەمەبەستی نەھێشتنی ھەڕەشەی رێکخراوە تیرۆریستییەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی ئاسایشی سنوور لە باکووری سووریا دەستی پێکردووە، درێژەی ھەیە.
لە ١٦٧مین رۆژی ئۆپەراسیۆنەکەدا لە رێگەی تۆپهاوێژ و مووشەکهاوێژ و تانکهاوێژەکانەوە،٢٥٦ ئامانجی داعش خاپوور کران کە ژمارەیەکیان وەک حەشارگە، سەنگەر بەکار دەهێنران.
فڕۆکە جەنگییەکانی فەرماندەیی هێزی ئاسمانی تورکیاش، ٦٥ ئامانجی داعشیان لە ناوچەکانی ئەلباب و بزاعە خاپوور کرد کە لە ٥٩ بینا، ٤ فەرماندەیی و جبەخانە، دوو خاڵی پشکنینین پێکهاتبوو.
لەئاکامی ئۆپەراسیۆن و شەڕو پێکدادانەکان لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٣ تیرۆریستی داعش کوژران و٨ی دیکەیشیان بریندار کران.
لە دەسپێکی ئۆپەراسیۆنەکەوە تاکو ئێستا سێ هەزار و ٧٠٤ بۆمبی دەستکرد و ٥٧ مین، پووچەڵکراونەتەوە.