Abdullah Shukur
05 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 06 شوبات 2017
کلیس
دوای ئەوەی هەشت ئەندامی سوپای سووریای ئازاد کە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوڕات لە شەڕ و پێکدادانەکانی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە باکووری سووریا برینداربوون بۆ نەخۆشخانەی شاری کلیس گواستراونەوە و یەکێک لە بریندارەکانیش گیانی لەدەستدا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە وەرگیراون، ھەشت ئەندامی سوپای سووریای ئازاد کە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوڕات لە شەڕ و پێکدادانەکانی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە ناوچەی ئەلباب برینداربوون و پاشانیش ھێنرانە سنووری تورکیا.
تیمەکانی فریاگوزاری بریندارەکانیان گواستەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری کلیس.
یەکێک لەو ھەشت بریندارانە گیانی لەدەستدا و چارەسەری حەوت بریندارەکەی دیکە بەردەوامە.