Ali Kemal Akan,Rewa Mahmut Hasan
20 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 21 کانوونی دووەم 2018
ئەنقەرە - AA
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا رایگەیاند کە ئۆپەراسیۆنی عەفرین بەناوی "لقی زەیتون" لە کاتژمێر ١٧:٠٠ەوە دەستی پێکردووە.
سایتی سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا روونکردنەوەی دا دەربارەی ئۆپەراسیۆنی عەفرین.
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا رایگەیاندووە "سوپای تورکیا بەمەبەستی پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکەو سنوورەکانمان، هاوکات بۆ بێکاریگەر کردنی ئەندامانی تیرۆریستی داعش و پەکەکە/کەجەکە/پەیەدە-یەپەگە و رزگار کردنی خەلکی دۆست و برای ئەو ناوچەیە، لەدەست زوڵمی ئەمانە، لە ٢٠ی کانوونی دووهەمی ٢٠١٨ کاتژمێر ١٧:٠٠ ئۆپەراسیۆنی"لقی زەیتون" ی دەستی پێکردووە".
لە راگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیادا هاتووە "ئۆپەراسیۆنەکە لە چوارچێوەی مافی وڵاتەکەمان لە نێو یاساکانی نێودەوڵەتی و بڕیارەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و مافی بەرگریکردن کە لە ماددەی ٥١ی رێککەوتننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی پێدەکرێت و بە رێزگرتن لە یەکپارچەیی خاکی سووریا ئەنجام دەدرێت".
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە لەئۆپەراسیۆنەکەدا تەنیا تیرۆریستان دەکەینە ئامانج، هەستیاریی تەواو نیشان دەدرێت تاکو کەسانی سیڤیل/بێتاوان هیچ زیانێکیان بەرنەکەوێت.