Alp Özden,Rewa Mahmut Hasan
16 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 17 کانوونی دووەم 2018
پەرلەمانی تورکیا - AA
سەرۆکی گشتی مەهەپە، دەولەت باخچەلی لە میانی کۆبوونەوەی هەفتانەیدا لەگەڵ فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمانی تورکیا باسی لە چەند رۆژەڤێکی ناوخۆیی و دەرەکی کرد.
لەسەر پرسی سووریا، باخچەلی ئاماژەی بەوەدا کە رێکخراوە تیرۆریستیەکان زۆر بێویژدانانە پلانی ناپاکی ئەنجام دەدەن و گوتی: "ئەمریکا لە باکووری سووریا پێکەوە بە ناشەرعی لەگەڵ پەکەکە/پەیەدە/یەپەگەدایە .ئەمریکا بە قسە هاوپەیمانی تورکیایە، بگرە هاوبەشی ستراتیجییەتی لە سووریاش تیرۆریست و تیرۆر دەپارێزێت. ئەمەش بە ئاشکرا پێشێلکاری یاسا نێودەوڵەتییەکانە".
سهرۆكی گشتیی مهههپه، دهولهت باخچهلی گوتی: "یهكسانبوونی ئهمریكا لهگهڵ تیرۆر و ئاوێزانبوونی لهگهڵ تیرۆریزم، ستهم و ستهمكارییه. و بەردەوامیشن لەمانە. داوەشێن ئەمریکا بۆتە ئومێد بۆ ئەو بکوژانەی ئامانجیان تورکیایە، بوونەتە دەرچە بۆیان. ئەمە نامەردیە، زەمینی سیاسی ئەمریکا کە گرتوویەتیە بەر درزی تێدەخات، دەبێتە مشتومەڕ لە مرۆڤایەتیدا. ئەوەی چاوەڕێی دەکەین ئەمەیە".
لە بەشێکی تری گوتەکانیدا باخچەلی جەختی کردەوە لە پێویستی یەکڕیزی تورکیا و بەهێزکردنی توانای نیشتیمانی بۆ لەناوبردنی سەرچاوەی تیرۆر و گوتی: "بە پێچەوانەوە تورکیا لە ئەجەندای پلانی دوژمنان و بێشەرماندایە. سەرلەبەیانییەکی زوو چوونە ناو عەفرین، بڕینی رێگەی رێڕەوی تیرۆر بۆ سەر دەریای ناوەڕاست، نیشاندانی دەستی ئاسنینی گەلی تورک و دەستوەردانی پڕ لە حەقیقەتی بە تیرۆریستان، مافی حەڵاڵی خۆمانە. پێویستە عەفرین پاک بکرێتەوە، منبج و سەرچاوەکانی دیکەی ئاژاوە، کەمپەکانی تیرۆر و ناوچەکانی بەرهەمهێنانی تیرۆریستان خاپوور بکرێن''.