Zafer Fatih Beyaz
17 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 18 تەمووز 2021
ئەنقەرە - AA
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ئیبراھیم کاڵن، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی ئەمریکا، جاک سولیڤان ئەنجامدا.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە لە نووسینگەی گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، لە میانی پەیوەندییەکەدا، تاوتوێی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و پرسەكانى ئەفغانستان، سووریا، رۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست و قوبڕس و پێشھاتە ناوچەییەکان کراوە.
ھەر لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان کاڵن و سولیڤان، ھەردوولا ھاوڕابوون لەسەر بەردەوامیدان بە ھەماھەنگیی ستراتیجی و کرداریی کە لە دوای کۆبوونەوە ئەرێنییەکەی نێوان سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن لە میانی لووتکەی ناتۆ، رەخساوە.
راگەیەندراوەکە، ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لە میانی پەیوەندییەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە تورکیا سوورە لەسەر بەردەوامیدان بە ھەوڵەکانی ھەماھەنگیی لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ فەراھەمکردنی ئاشتی و سەقامگیری لە پرسە ناوچەیی و جیھانییەکاندا.