بورسە
(ناتیف ئەردۆغموش) گەنجێکی تەمەن ٣٩ ساڵە.خەڵکی شاری مانیسایەو تا ئێستا رەبەنە.
ئەو گەنجە بڕیاریداوە لە شاری (بالیکەسیر)ەوە بەرەو (ئەنقەرە)ی پایتەخت بە پێ بڕوا، تا لەوێ ھاوسەری ژیانی بدۆزێتەوە. ئەگەر ئەوەش سوودی نەبێ، دەچێتە لای سەرۆکوەزیرانی وڵات (رەجەب تەیب ئەردۆغان)و داوای چارەسەری لێ دەکات.
ئەردۆغموش بە ئانادۆڵوی راگەیاند "١٩ رۆژ پێش ئەمڕۆ لە باڵیکەسیر بەڕێکەوتم. ھیچ ھۆکارێکی گواستنەوەش بەکارناھێنم. دەمەوێ بگەمە ئەنقەرەو لەوێ ھاوسەرێک بدۆزمەوە".
ھەروەھا ئەردۆغموش گوتی "تا ئێستا چەندین جار بەشداریی بەرنامەکانی ھاوسەرگیریم کردووە بەڵام بەخت یاوەرم نەبووە تا بتوانم ھاوسەرێک بدۆزمەوە. ئەگەر ھەر ھیچم بۆ نەکرێ، دەچمە لای (رەجەب تەیب ئەردۆغان)و داوایلێدەکەم چارەیەکم لێ بکات. پێشیدەڵێم باوکم لەئاست باوکایەتی نەبووەو جەنابتان باوکایەتیم بۆ بکەن".
ئەو گەنجە لەوحەیەکی لەدەستە، لێی نووسراوە "ئیتر دەمەوێ ھاوسەرگیری بکەم، بێزاربووم" ...لەلایەکی دیکەوە نوسراوە "ناوم (ناتیف)ە دەمەوێت ژنبھێنم" .
ماوەی نێوان باڵیکەسیرو ئەنقەرە (٥٤٦) کیلۆمەترە، بڕینی ماوەکە بە سەیارە شەش سەعات و ٤٨ دەقیقە دەخایەنێ.