Hüseyin Yıldız
08 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 09 مای,س 2022
ئیدر - AA
لە پارێزگای ئیدر، ئاوێتەبوونی مێرگ و رووبارەکانی ئونلەندی لەگەڵ سروشتی وەرزی بەهاردا، جوانییەکی ناوازەیان بە ناوچەکە بەخشیوە.
ئەو جۆگانەی بە ناوەڕاستی دۆڵی گوندی ئونلەندی سەربە قەزای توزڵوجا تێدەپەڕن و مێرگ و رووبارەکانیان پێکهێناوە، ئاوێتەی سەوزایی دەوریان بوون.
دیمەنی جوانی ناوچەکە لەلایەن تیمی ئاژانسی ئانادۆڵووەوە بە درۆن وێنە گیرا کە یەکێکە لە شوێنە دڵرفێنەکانی ناوچەکە.