Sefa Mutlu
08 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 09 مای,س 2022
ئیستانبوڵ-AA
ساڵانە یەکەم یەکشەممەی مانگی ئایار لە تورکیا وەک رۆژی دایک، پیرۆزدەکرێت.
بەوبۆنەیەشەوە سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیامێکی بڵاکردەوە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە پەیامەکەیدا نووسیویەتی "لە ناخی دڵمەوە پیرۆزبایی رۆژی دایک لە دایکانی وڵاتەکەم دەکەم کە هێمای خۆشەویستی، ئەمەک، فیداکاری و میهرەبانین".
سەرکۆماری تورکیا لە درێژەی پەیامەکیدا نووسویەتی "وەک پەیڕەوانی شارستانییەتێک کە تیایدا بەهەشت لەژێر پێی دایکاندایە، دایک بۆ ئێمە پەناگەی میهرەبانییە".
سەرکۆمار ئەردۆغان جەختی لەوەش کردەوە کە نزای دایکان گرنگترین سەرچاوەی هێزی رۆژانەن و پێویستە رێز و خۆشەویستی پێویستیان پێبدرێت.