Halil Şahin,Muhammet Ali Kemal
08 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 09 ئادار 2017
ئیزمیر- AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم بەشداریی کرد لە رێورەسمی کردنەوەی یەکتربڕی رێگا سەرەکیییەکانی ئیستانبوڵ-بورسا-ئیزمیر کە لە بۆرنۆڤا بەڕێوەچوو.
بینالی یڵدرم لەمیانی گوتارێکدا کە لە رێورەسمەکەدا پێشکەشی کرد باسی هەموارکردنەوەی دەستووری کرد و رایگەیاند:
"ئێمه هه‌رچه‌نده هه‌وڵده‌ده‌ین بۆ تێگه‌یاندنی ئه‌م گۆڕانكاری ده‌ستووره، به‌ڵام له راستیدا پێویسته سوپاسی به‌ڕێز كڵچدارئۆغڵو بكه‌ین. ئه‌وه‌ی ئێمه نه‌مانتوانیوه شیبكه‌ینه‌وه و باسی بكه‌ین ئه‌و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر جوان باسی كرد و، گوتی 'ئێستا ئه‌گه‌ر سه‌رۆكوه‌زیران و سهركۆمار له پارته جیاوازه‌كان بن و، پێكنه‌هاتن چی ده‌بێت'. له راستیدا سوپاسی كاك كه‌مال ده‌كه‌ین كه ئه‌وه‌ی ئێمه نه‌مانتوانی باسی بكه‌ین ئه‌و بۆ هه‌موو توركیای باس كرد. ئێمه‌ش ته‌واو ئه‌وه ده‌ڵێین. هه‌ر ئه‌و سیستمه، سیستمی ئێستا ئه‌وه ده‌هێنێته ئاراوه. لێكتێنه‌گه‌یشتن و ده‌سه‌ڵاتی مشت‌ومڕ ناهێڵێت، به‌ڵام ورده‌كاریه‌كی هه‌یه. به‌ڕێز كڵچدارئۆغڵو ئاگاداری ئه‌وه نییه سیستم گۆڕاوه، هیلاك بووه. ته‌ماشاكه‌ن لە رێگەی ئەو سیستمەوە ئیدی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له توركیادا نابێتە قەیران".
یڵدرم دواتر گوتی: "ساڵی 2007 رێگه‌یان نه‌دا سهركۆمار هه‌ڵبژێرین. 367 داهێنانیان ئه‌نجام دا، به‌ڵام ئێمه ره‌تمانكرده‌وه. ئێمه ته‌نها گه‌لمان قبووڵه. گوتمان ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ گه‌ل. ئه‌وه‌یه ئێستا گه‌ل سهركۆمار هه‌ڵده‌بژێرێت. ئه‌م بابه‌ته‌مان چاره‌سه‌ركرد. گرنگترین به‌شی ئه‌م گۆڕانكارییه‌ش ئه‌وه‌یه كه گه‌ل له رێگه‌ی ده‌نگدانه‌وه حكوومه‌ت داده‌مه‌زرێنێت. ئه‌وه كه هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامده‌ده‌ن ده‌سته‌یه‌ك هه‌ڵده‌بژێرن بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ توركیا به‌ڕێوه‌به‌رێت. له هه‌ڵبژاردنی ئاینده‌دا بتانه‌وێت دیسانه‌وه ههڵیدهبژێرنهوه، نه‌تانه‌وێت ده‌یگۆڕن، مۆر هی ئێوه‌یه و بڕیار لای ئێوه‌یه".