Salih Bilici
10 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 10 تشرینی یەکەم 2016
ئیستانبوڵ - AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم: "ئەمانە دوایین هەوڵەکانی تیرۆریستانە. لە دواین رووداوەکان دەردەکەوێت کەوا تیرۆریستان بەتایبەتی لە ناوچەکانی دەرەوەی شارەکان زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە و وادەردەکەوێت کە کۆنترۆڵی ناوچەکانیان لەدەست داوە. لەزۆر شوێن هێزە ئەمنیەکانمان بەربە هێرشەکانیان دەگرن لەسەر زانیاری هەواڵگری پێشتر. هەموو رێوشوێنێک دەگرینە بەر".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم سەبارەت بەو پەلامارەی کە پەکەکە لە شارۆچکەی شەمزینانی سەربە پارێزگای هەکاری لەڕێگەی تەقاندنەوەی ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو بە پێنج تۆن تەقەمەنی ئەنجامی دا، رایگەیاند "ئەمانە دوایین هەوڵەکانی تیرۆریستانە. لە دواین رووداوەکان دەردەکەوێت کەوا تیرۆریستان بەتایبەتی لە ناوچەکانی دەرەوەی شارەکان زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە و وادەردەکەوێت کە کۆنترۆڵی ناوچەکانیان لەدەست داوە. لەزۆر شوێن هێزە ئەمنیەکانمان بەربە هێرشەکانیان دەگرن لەسەر زانیاری هەواڵگری پێشتر. هەموو رێوشوێنێک دەگرینە بەر".
بینالی یڵدرم لە گوتارێکیدا لە کردنەوەی ساڵی خوێندنی 2016-2017 لە زانکۆی تەکنیکی ئیستانبوڵ، ئاماژەی بەوەکرد کە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لەلایەن تورکیاوە درێژەی هەیە.
یڵدرم باسی لەوەکرد کە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دۆخێک نییە کە تورکیا بەم دواییانە بەرەوڕووی بووبێتەوە و گوتی:
"بەداخەوە تیرۆر هیچ پیرۆزییەکی نییە. نە بۆ مرۆڤ نەکاتێکیش دەستی دەچێتە خوێنی کەسانێک، هیچ دوو دڵ نین. لەڕاستیدا رووبەرووبوونەوەی تیرۆر کارێکی تازەی وڵاتەکەمان نییە. باس لە قۆناغێک دەکەین کە ٤٠ ساڵی خایاندووە لە وڵاتەکەماندا، لە رۆژانی ئەمڕۆشماندا، تەنیا باس لە رێکخراوی تیرۆریستی جوداخواز( پەکەکە) ناکەین، بەڵکو رووبەڕووبوونەوەمان لەگەڵ رێکخراوی تیرۆریستی فەتۆ و داعش بەردەوامی هەیە. تورکیا بەجۆرێک لە جۆرەکان باجی ئەو جوگرافیایە دەدات کە خاوەنێتی".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا جەختیکردەوە لەوەی کە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر تا ئەو کاتەی ''ئەو ناپاکەنە لەسەر خاکی وڵاتەکەی بمێنن، بەردەوام دەبێت'' و رایگەیاند ''ئاستی خۆڕاگریی و سووربوونمان بەهیچ شێوەیەک کەمی نەکردووە. دەتوانن هەموو جۆرە کارێکی شێتانە و کردەوەیەکی خۆکوژی ئەنجام بدەن، ئازارمان پێدەگات، شەهیدیشمان دەبێت، بەڵام هیچ کاتێک سازش لەسەر سەربەخۆیی و داهاتووی وڵاتەکەمان ناکەین. با هیچ کەسێک لەوبارەیەوە ئامۆژگاریمان نەکات و وانەی دیموکراسیمان پێنەڵێتەوە''.
بینالی یڵدرم جەختی لەوەکردەوە کە هەموو رێوشوێنێک گیراوەتە بەر لەبەرامبەر هێرشە تیرۆریستییەکاندا و گوتی:
"ئەمانە دوایین هەوڵەکانی تیرۆریستانە. لە دواین رووداوەکان دەردەکەوێت کەوا تیرۆریستان بەتایبەتی لە ناوچەکانی دەرەوەی شارەکان زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە و وادەردەکەوێت کۆنترۆڵی ناوچەکانیان لەدەست داوە. لەزۆر شوێن هێزە ئەمنیەکانمان بەربە هێرشەکانیان دەگرن لەسەر زانیاری هەواڵگری پێشتر. هەموو رێوشوێنێک دەگرینە بەر".
یڵدرم باسی لەوەکرد پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه به‌تایبه‌ت سووریا و عێراق له باشووری تورکیا، له‌م ساڵانه‌ی دواییدا زۆرترین كاریگه‌ریی بۆسه‌ر وڵاته‌كه‌یان هه‌بووه و رایگەیاند:
''به‌داخه‌وه له‌كاتێكدا هه‌ندێك له‌و وڵاتانه‌ی هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به ناوچه‌كه‌وه نییه له سووریا و عێراق چالاكی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، حكوومه‌ته‌كانی ئه‌و وڵاتانه ده‌نگیان نییه، به‌ڵام ده‌بینین نیگه‌ران ده‌بن به خاوه‌نداریكردنی توركیا له بابه‌ته‌كه كه‌زۆرترین باجی قه‌یرانه‌كانی ناوچه‌كه‌ی داوه. له‌جیاتی ئه‌مه، پێویسته سه‌ره‌تا خاوه‌ندارێتی له وڵاته‌كانی خۆیان بكه‌ن. سه‌ره‌تا خاوه‌ندارێتی له هاووڵاتییان وڵاته‌كه‌تان بكه‌ن، رێگه له له‌ناوچوونیان بگرن، بزانن چۆن ده‌بنه ده‌وڵه‌ت، دوای ئه‌وه قسه به توركیا بڵێن. ئه‌گه‌ر ئه‌مانه نه‌كه‌ن، ئه‌و قسانه‌ی ده‌یكه‌ن جێگای پێكه‌نینه. ئیراده‌تان به‌كاربهێنن. ئه‌گه‌ر ئێوه رێگه به مانه‌وه‌ی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان بده‌ن، توركیا له‌پێناو پاراستنی سنووره‌كانی و ئاسایشی سه‌روماڵی هاووڵاتییانیدا، هه‌ر رێوشوێنێك پێویست بێت ده‌یگرێته‌به‌ر".