İlyas Kaçar,Tansel Parlak,Hemın Othman Mohammed
27 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 28 تەمووز 2017
ئیستانبوڵ - AA
كاته‌كانی به‌یانی ئه‌مڕۆ، به هۆی دروستبوونی ته‌مێكی چڕ له ئیستانبوڵ، گه‌شتی هه‌ندێ له كه‌شتیه‌كان هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه.
له كاتژمێر 03:00 له گه‌رووی ئیستانبوڵ و هه‌ندێک ناوچه‌دا به هۆی ته‌مومژه‌وه هه‌ندێ له گه‌شته‌كان هه‌ڵپه‌سێردراون.
له كاتێكدا به هۆی ته‌مه‌وه مه‌ودای بینین كه‌مبووه‌ته‌وه، شۆفێران دووچاری ناڕهحهتیبوون له كاره‌كانیاندا.
به هۆی چڕی ته‌مه‌وه پردی شه‌هیدانی 15ی تهمووز نابینرێت.
هه‌روه‌ها به هۆی ناله‌باری كه‌شوهه‌واوه له كاتژمێر 06:00 گه‌شتی كه‌شتی نێوان ئوسكودار-بهشیكتاش، ئوسكودار-ئه‌مینۆنو، ئوسكودار-كاراكۆی، ئوسكودار-هالیچ، كادیكۆی- كاراكۆی، كادیكۆی-ئه‌مینۆنو، كادیكۆی-بهشیكتاش و بهشیكتاش-ئاداڵهر هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه.
هاوكات به هۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گه‌شتی كهشتیهكانهوه، گه‌شتیاران روویان له به‌كارهێنانی رێگای مەڕمەڕە كردووه، ئه‌مه‌ش قه‌ره‌باڵغییه‌كی زۆری دروستكردووه.