Zekeriya Güneş,Haluk Satır,Ersan Erdoğan,Rewa Mahmut Hasan
27 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 28 تەمووز 2017
مانیسا - AA
لە شارۆچکەی بایندر سەر بە پارێزگای ئیزمیر ماوەی ٤٠ کاتژمێرە ئاگرێک کەوتووەتەوە و ٨ هەلیکۆپتەر، ٤ فڕۆکەی تایبەت بە ئاگرکوژاندنەوە، ١٨ بلدۆزەر و ٤٠ تانکەری ئاو و١٥٠ ئاگرکوژێنەرەوە سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن.
یاریدەدەری بەڕێوەبەری دارستانەکانی تورکیا، محەمەد زەکی تەمور ئاماژە بەوە دەکات کە لە سەروبەندی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەدان و تا ئێستا کەس بە هۆیەوە گیانی لەدەست نەداوە و ئاماژە بەوە دەکات کە تائێستا ٥٠٠ هێکتار زەوی گڕی گرتووە.