Arif Yakıcı,Halil Demir,Hemın Othman Mohammed
15 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 16 ئاب 2017
ئیستانبوڵ - AA
له ئۆپه‌راسیۆنێكدا بۆ سه‌ر رێكخراوی تیرۆریستیی داعش له ئیستانبوڵ، كه‌سێكی بیانی ده‌ستگیركرا كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت له ئامادهكاریدابووبێت بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌ی تیرۆریستیی.
تیمه‌كانی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له ئیستانبوڵ، ئاشكرایان كرد هاووڵاتی به‌لجیكی م.ئا كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت ئاماده‌كاری كردووه بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌ی تیرۆریستیی به ناوی رێكخراوی تیرۆریستیی داعشه‌وه هاتووه‌ته ئیستانوڵ.
دوای كاری هه‌واڵگری و تیمی ته‌كنیكی له ناوچه‌ی فاتیح له ئیستانبوڵ، ئۆپه‌راسیۆن بۆ سه‌ر ماڵێك ئه‌نجامدرا.
له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا كه تیمه‌كانی هۆبه‌ی هێزی تایبه‌ت به‌شداریان كرد م.ئا ده‌ستگیركرا و ده‌ركه‌وت كه گومانلێكراوه‌كه پێش سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌گه‌ڵ ژن و منداڵه‌كه‌یدا چۆته سووریا و، په‌یوه‌ندی به داعشه‌وه كردووه.
كاره‌كانی ئاسایش له‌سه‌ر م. ئا درێژه‌یان هه‌یه.