Hawkar Yaseen
12 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 14 تشرینی دووەم 2020
هەولێر AA
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایشی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا لەناوبردنی پێنج هەزار دەمانچەی نایاسایی راگەیاند کە پێشتر لە ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی ئاسایشدا لە شاری هەولێر دەستی بەسەردا گیرابوو.
ئاسایشی هەولێر رایگەیاندووە "ئەمڕۆ ١٢ی تشرینی دووەم بەڕێوەبەرایەتییەکەمان پێنج هەزار پارچە چەکی لە جۆری دەمانچەی تورکی لەناوبرد کە لەماوەی رابردوو لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکانمانەوە دەستیان بەسەرداگیرابوو، دوای تەواوبوونی رێکارە یاساییەکان بڕیاری لەناوبردنیان درابوو".
راشیانگەیاندووە کە بەردەوام دەبن لەدەستبەسەرداگرتنی هەموو ئەو چەکە بێ مۆڵەت و قەدەغەکراوانەی کە بوونەتە هۆی مەترسی و تاوانکاری لەناو کۆمەڵگادا.
