Rewa Mahmut Hasan
28 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 29 ئەیلوول 2016
ئورفا- AA
یاریدەدەری وەزیری پەروەردەی تورکیا، ئۆرهان ئەردەم رایگەیاند کە ساڵی رابردوو٣٤٠ هەزار منداڵی ئاوارەی سووری سوودمەندبوون لە سیستەمی خوێندن و دەشڵێت، ئامانجیان ئەوەیە کە ٤٠٠-٤٥٠ هەزار منداڵی ئاوارەی سووری سوودمەند بن لە خوێندن.
ئەردەم لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند: "خوێندکارانی ئاوارەی سووری هاوشانی خوێندکارە تورکەکان دەستیان کردووە بە ساڵی نوێی خوێندن و راشیگەیاند کە ساڵی پار ٣٤٠ هەزار منداڵی ئاوارەی سووری بەشداری پرۆسەی خوێندنیان کردووە و ئامانجیان لەمساڵدا ئەوەیە ئەو ژمارەیە بگەیەننە ٤٠٠-٤٥٠ هەزار ، ئەمە لەکاتێكدايە کە بەشێک لەو خوێندکارانە دەتوانن پەروەردەی تورکی بخوێنن و لە خوێندنگە و قوتابخانە تورکیەکاندا دەست بکەن بە ساڵی نوێی خوێندن".
ئەردەم ئاماژەی بەوەشدا کە بڕیاربوو یەکێتی ئەورووپا بەمەبەستی یارمەتیدانی ئاوارەکانی سووریا، سێ ملیار یۆرۆ بداتە تورکیا، بەڵام تائێستا ئەو پشتگیریە نەدراوە پێیان و تورکیا لەسەر توانای خۆی یارمەتی پەنابەران دەدات بەتایبەت لە بواری پەروەردەدا.