Muhammet Ali Kemal
01 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 03 کانوونی دووەم 2016
بەهۆی ئەو شەپۆلی بەفربارینەی رووی لە ئیستانبوڵ كردووە، هێڵی ئاسمانی توركی 181 گەشت، پێگاسوس 63 گەشت و ئۆنور ئێر 3 گەشتی ئاسمانییان هەڵوەشاندەوە.
لەهەریەك لە فڕۆكەخانەكانی ئاتاتورك و سەبیحە گۆكچەن تیمەكانی راماڵینی بەفر كە سەربە فەرمانگەی بەڕێوەبردنی گۆڕەپانەكانی ئاسمانین دەستیان بەكارەكانیان كردووە و كۆمپانیاكانی لۆكاڵیش ئەو شلەمەنییانە بەكاردەهێنن كە رێگری لە روودانی سەهۆڵبەند و بەستن لە نێو فڕۆكەكاندا دەكات.
لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ئاتاتورك كۆمپانیای (Turkish Ground Services) خزمەتگوزارییەكانی سەر زەوی لە فڕۆكەخانەكە پێشكەش دەكات و بۆ ئەوەی هیچ كەم و كووڕییەك لەكارەكانیدا درووست نەبێت، ئۆفیسێكی جووڵاوی لە گۆڕەپانی نیشتنەوەی فڕۆكەكان درووستكردووە.
هەریەك لە هێڵی ئاسمانی توركی 181 گەشتی نێوخۆ و دەرەوە، پێگاسوس 63 گەشتی نێوخۆ و دەرەوە و ئۆنور ئێر 3 گەشتی نێوخۆی ئاسمانییان بەهۆی نالەباریی كەشوهەواوە لە هەردوو فڕۆكەخانەی ئاتاتورك و سەبیحە گۆكچەن هەڵوەشاندەوە.
ئەوەش زانراوە كە ژمارەیەك هێڵی ئاسمانی بیانی هەندێك لە گەشتەكانیان بۆ ئیستانبوڵ هەڵوەشاندووەتەوە.
ئەمە جگە لەوەی ئاماژە بەوەدەكرێت شەوی رابردوو بەهۆی بارینی بەفری زۆرەوە بۆ ماوەی ٣٠ خولەك فڕۆكەخانەی ئاتاتورك بەرووی گەشتی ئاسمانیدا داخراوە.