Rewa Mahmut Hasan
07 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 08 ئەیلوول 2016
ئیستانبوڵ - AA
لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆسەر ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە ئیستانبوڵ، ١١ گومانلێکراو دەستبەسەرکران.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون، تیمەکانی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لە ئیستانبوڵ، ئۆپەراسیۆنێکیان لە ناوچەکەکانی باشکاشەهیر، ئوسکودار، کادیکۆی، ئاتاشەهیر، ئومرانیە بۆسەر چەند ئەدرەسێک ئەنجامداوەو ١١ گومانلێکراویان دەستبەسەرکردووە .
لەکاتی گەڕان و پشکنینەکاندا لە ئەدرەسانەی ئۆپەراسیۆنەکەی تێدا ئەنجامدراوە، ژمارەیەک بەڵگە و جلی سەربازیی و فیشەک دۆزراونەتەوە.