Uğur İslamoğlu
17 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 17 تشرینی دووەم 2022
ئیستانبوڵ-AA
ئەوە زانرا کە تیرۆریست ئەحلام ئەلبەشیر ئەو کچەی کە وەکو ئەنجامدەری تەقینەوەکەی شەقامی ئیستقلال لە بەیئۆغڵو دەستگیرکرا، لە یەکەم لێپرسینەوەی ئاسایش لەگەڵیدا گوتوویەتی فەرمانی ئەنجامدانی پەلامارەکەی لە بەناو بەرپرسێکی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە بە ناوی نهێنی "حاجی"یهوە وەرگرتووە.
لە کاتێکدا ئەو لێکۆڵینەوەیهی لەلایەن سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماریی ئیستانبوڵ سەبارەت بە تەقینەوەکەی ١٣ی تشرینی دووەم له شەقامی ئیستقلال بەڕێوەدەچێت کە گیانلەدەستدانی شەش کەس و برینداربوونی ٨١ کەسی لێکەوتەوە بەردەوامە، لە ئاسایش لێپرسینەوە لەگەڵ ئەحلام ئەلبەشیر کە وەکو ئەنجامدەری تەقینەوەکە دەستگیرکراوە، دەستی پێکردووە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە سەرچاوەکانی ئاسایشەوە بەدەستهاتوون، تیرۆریستەکە کە لە دوای ئەنجامدانی تەقینەوەکە لە کاتی پلان دانان بۆ هەڵاتن لە رێگەی ئەدیرنەوە بۆ دەرەوەی وڵات لە کوچوکجەکمەجە دەستگیرکرا، لە ئیفادهیدا ئەوەی راگەیاندووە کە لە ناوچەی منبج لە سووریا پەیوەندی لەگەڵ ئەندامێکی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/کەجەکە/پەیەدە/یەپەگە هەبووە کە لە یەکەی بەناو هەواڵگریی باڵای رێکخراوەکە کاری کردووە و ناوی نهێنی "حاجی" بووە.
ئەحلام ئەلبەشیر جگە لەوە لە گوتەکانیدا ئەوەی ئاشکرا کردووە کە لە ئەندامی رێکخراوەکە بە ناوی نهێنی "حاجی"یەوه فەرمانی ئەنجامدانی کردەی تیرۆریستی لە دژی تورکیا پێدراوە و دوای مانەوە بۆ ماوەی دوو مانگ لە منبج لە رێگەی عەفرین-ئیدلبەوە چووهته نێوە خاکی تورکیاوە.