Uğur İslamoğlu
17 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 17 تشرینی دووەم 2022
ئیستانبوڵ – AA
ئەندامی ریکخراوی تیرۆریستی بەناوی نهێنی "حوسام" کە دەرکەوت هاوکاری و شوێنی حەوانەوەی بۆ ئەنجامدهری تەقینەوەکەی شەقامی ئیستیقلال لە بەیئۆغڵوی ئیستانبوڵ دابین کردووە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە عهزازی سووریا دەستگیرکرا.
هێزە ئەمنییەکان لە چوارچێوەی لیکۆڵینەوەکان له تەقینەوەکەی ١٣ی تشرینی دووەمی شەقامی ئیستیقلال کە گیانلەدەستدانی شەش کەس و برینداربوونی ٨١ کەسی لێکەوتەوە، گومانلێکراوێكیان دهستگیركرد كه ناوی نهێنی "حوسام"ه و دەرکەوتووه جموجۆڵی لەگەڵ ئەو تیرۆریستەی پلامارەکەی ئەنجامداوە و ئەو گومانلێکراوانەی کە هاوکارییان کردووە هەبووه.

گومانلێکراوەکە ئەندامی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/کەجەکە/پەیەدە/یەپەگەیە و دەرکەوت کە ساڵێک بهر له ئەنجامدانی تەقینەوەکەی بەیئۆغڵو سەردانی ئیستانبوڵی کردووە.
ئەوەش دەرکەوتووه کە گومانلێکراوهكه لەگەڵ ئەنجامدەری پەلامارەکە ئەحلام ئەلبەشیر و ئەوانەی لەگەڵیدابوون جموجۆڵی هەبووە و لە کاتی ئامادەکاری بۆ تەقینەوەکە هاوکاری کردوون و شوێنی حەوانەوەی بۆ دابین کروون. لەو ئۆپەراسیۆنانەدا کە لە دوای تەقینەوەکە دەستی پێکرد دەستگیرنەکرا، بۆ سووریا هەڵاتووە.
گومانلێکراوەکە کە لە رێگەی ئەو ئۆپەراسیۆنەی کە هێزە ئەمنییەکان لە عهزاز ئەنجامیاندا دەستگیرکرا، بە مەبەستی ئەنجامدانی لێكۆڵینهوه و رێکارەکان بۆ ئیستانبوڵ گواسترایەوە.