Muhammet Ali Kemal
26 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 27 تەمووز 2016
لەدوای هەوڵی ئەنجامدانی کودەتا لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچییەوە لە ١٥ی تەمووزدا، هەزاران هاووڵاتی لە گۆرەپانی کزڵای شاری ئەنقەرە ئێشک بۆ دیموکراسی دەگرن.
ئەو هەزاران هاووڵاتییەی کە لەسەر داوای هەریەک لە سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەییب ئەردۆغان و سەرۆکوەزیران، بینالی یڵدرم گۆڕەپانی کزڵاییان پڕکردووە، بەردەوام بوون لە ئێشکگرتن بۆ دیموکراسی.
سەرۆکی شارەوانی ئەنقەرە، مەلیح گۆکچەک لەگەڵ هەریەک لە کوڕی سەرکۆمار، بیلال ئەردۆغان و ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی ئاک پارتی بەشداریی لە ئێشکگرتن بۆ دیموکراسیدا کرد و سڵاوی لە ئامادەبووان کرد و کاردانەوەی بەرامبەر بە هەوڵی ئەنجامدانی کودەتا نیشان دا.
ئامادەبووان بە بەرزکردنەوەی ئاڵای تورکیا و گوتنەوەی دروشمی دژی کودەتا، کاردانەوەیان بەرامبەر بە هەوڵی ئەنجامدانی کودەتا لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچییەوە، نیشان دا.