Rewa Mahmut Hasan
02 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 02 نیسان 2017
ئەنقەرە - AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم بەشداری کرد لە رێوڕەسمی کردنەوەی کۆمەڵە پرۆژەیەک لە شاری ئەنقەرە.
لە رێوڕەسمەکەدا یڵدرم گوتەیەکی پێشکەش کرد و تێدا سوپاسی خەڵکی ئەنقەرەی کرد کە لە شەوی هەوڵە کودەتا سەربازییەکەی فەتۆدا، دەستە دەستە رژاونەتە سەر شەقامەکان و پارێزگاریان لە وڵات کردووە.
لەبەشێکی تری گوتەکانیدا لەبارەی ریفراندۆمی دەستووریەوە، یڵدرم گوتی: "ئینشەڵا لە ١٦ ی نیساندا دەچینە سەر سندوقەکانی دەنگدان، بڕیار دەدەین لەسەر سەقامگیری و داهاتووی تورکیا".
لەبەشێکی تری گوتەکانیدا یڵدرم پرسیاری لە ئامادەبووانی نێو مەیدانەکە کرد و گوتی: "ئێوە ئامادەن جارێکی تر مێژوو بۆخۆتان بنووسنەوە، بۆ رزگاری و داهاتووتان بڵێن 'بەڵێ' "؟ دوای ئەوەی خەڵكەکە بە بڵێ وەڵامیان دایەوە، یڵدرم گوتی: "ئەنقەرە بەو تابلۆ جوانەیەوە نیشانی دەدات کە ئەو ئەرکەی لەسەرێتی بەجێی دەگەیەنێت".