Rewa Mahmood Hasan
15 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 15 نیسان 2019
ماردین - AA
سەرۆک شارەوانی ماردین، ئەحمەد تورک مۆڕی شارەوانی وەرگرت و دەستبەکاربوو لە ئەرکەکەی خۆیدا.
تورک سەرەتا چووە دادگای ماردین و لەوێ مۆری شارەوانی لە دەزگای هەڵبژاردنەکان وەرگرت.
لە میانی دەرچوونیدا لێدوانی بۆ رۆژنامەنووسان دا و گوتی: "بۆ خزمەتکردنی خەڵك بە راسترین شێوە، بە هەموو توانامانەوە هەوڵ دەدەین. هەموو کارێک کە دەیکەین بە شەفافی و لەگەڵ خەڵكی خۆماندا بڵاوی دەکەینەوە. بۆ ئەوەی شایستەی خەڵک بین هەموو پێکەوە کار دەکەین".
تورک دواتر چووە سەرۆکایەتی شارەوانی گەورەی ماردین.
ئەحمەد تورک ئاماژەی بەوەدا کە هەوڵ دەدات شایستەی ماردینییەکان بێت و گوتی: "تا ئەمڕۆ ئەو سیاسەتانە و ئەو کارانەی کراوە، تەندەرەکان و کارەکان چی کراوە چاویان بەسەردا دەخشێنینەوە. ئەو کارانەی دەیکەین لەگەڵ خەڵکی خۆماندا بەشی دەکەین. ئیدارەیەکی شەفاف و دادپەروەر دەبێت''.