Cihan Demirci
01 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 02 کانوونی دووەم 2022
ئەدرنە - AA
لە شاری ئەدرنە بەهۆی تەمەوە مەودای بینین لە هەندێك ناوچەدا بۆ ٥٠ مەتر کەم بووەتەوە.
تەمەکە لە بەیانییەوە دەستیپێکرد و بەشێوەیەکی نەرێنی کاریگەری لەسەر ژیانی هاووڵاتییان و بەتایبەت هاتوچۆی شۆفێران دروست کرد.
لە هەندێک ناوچە مەودای بینین بۆ ٥٠ مەتر کەمبووەوە و تەم تەواوی بینا و شوێنەوارە مێژووییەکانی شارەکەی داپۆشی.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بەڕێوبەرایەتی کەشناسی بڵاویکردونەتەوە، پلەی گەرما لە ئەدرنە چوار پلە دەبێت و لە نیوەڕۆشدا کاریگەری تەمەکە کەم دەبێتەوە.