Hakan Mehmet Şahin
09 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 12 حوزەیران 2021
ئەدیرنە - AA
باڵندەی هەنگەچنە جۆرە باڵندەیەکی کێوییە کە لەسەر سنووری نێوان تورکیا و یۆنان دەژی، هۆکاری ناونانیشی بە "هەنگەچنە" ئەوەیە کە هەنگ خواردنی سەرەکییەتی.
ئەم باڵندانە لە نزیک پارێزگای ئەدیرنە بەشێوەی پۆل پۆل دەژین و جیاوازی رەنگی دەنوک و پەڕەکانیان بووەتە جێگای سەرنج.
نێرەی هەنگەچنە، لەناو خۆڵدا چاڵی قوڵ هەڵدەکەنێت و دەیکاتە هێلانە و لەئێستاشدا کە بێچووەکانیان بچووکن ئەم باڵندانە لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان تورکیا و یۆنان-ن و لەگەڵ هاتنی وەرزی پاییز ناوچەکە بەجێدێڵن.
دکتۆر مستەفا کایا کە مامۆستایە لە بەشی زیندەوەرزانیی زانکۆی تراکیا و پسپۆڕە لە زانستی باڵندەزانیدا لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لەوە کرد کە لە کۆی ٤٨٤ جۆر باڵندە کە لە تورکیادا هەن، ٣٣٣ جۆریان لە ناوچەی تراکیا-ن.
دکتۆر مستەفا کایا باسی لەوەش کرد کە باڵندەی هەنگەچنە یەکێکە لەو باڵندانەی لە وەرزی هاویندا کۆچ دەکات و دێت بۆ دەورووبەری پاریزگای ئەدیرنە و لە پاییزیشدا کۆچ دەکات بۆ ناوچە گەرمەکان، گوتیشی: "باڵندەی هەنگەچنە جیاواز لە باڵندەکانی دیکە لەسەر زەوی و لەناو خۆڵدا هێلانە دەکات نەک لەسەر لقی درەختەکان. مێیەی ئەم باڵندەیە چوار بۆ شەش هێلکە دەکات، دوای تروکانی هێلکەکان، نێرەی ئەم باڵندەیە ئەرکی پاراستنی بێچووەکان دەگرێتە ئەستۆ".
- هەنگەچنە لە نزیک پارێزگای ئەدیرنە بەشێوەی پۆل پۆل دەژین و جیاوازی رەنگی دەنوک و پەڕەکانیان بووەتە جێگای سەرنج. ( Hakan Mehmet Şahin - ئاژانسی ئانادۆڵو )