Cüneyt Çelik,Hüseyin Demirci,Sidar Can Eren,Yunus Hocaoğlu
01 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 03 کانوونی دووەم 2022
ئه‌رزه‌ڕۆم – AA
به‌هۆی به‌فربارینه‌وه شه‌قام، كۆڵان و باخچه‌كانی ئه‌رزه‌ڕۆم، قه‌رس و دێرسم سپییان پۆشیووه.
ئه‌م به‌فربارینه‌ی له به‌یانییه‌وه ئه‌رزه‌ڕۆم و قه‌رس و شارۆچكه‌ی ئۆڤاجك'ی له پارێزگای دێرسم گرتووه‌ته‌وه به شێوه‌ی ناوبڕ به‌رده‌وامه له بارین.
به‌هۆی به‌فربارینه‌وه شه‌قام، كۆڵان و باخچه‌كانی ئه‌رزه‌ڕۆم، قه‌رس و ئۆڤاجك سپییان پۆشیووه.
ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتییان به‌فری كه‌ڵه‌كه‌بووی به‌رده‌م ماڵ و شوێنكاره‌كانیان ده‌ماڵن و به‌شێكی دیكه‌یشیان بۆ پاراستنی ئۆتۆمبێله‌كانیان له سه‌رما، به پێخه‌ف دایان ده‌پۆشن.
