Muhammet Ali Kemal
09 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 09 ئاب 2016
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان کاتژمێر ١٠:٠٠ بە فڕۆکەی تایبەتی ''تور'' بەرەو شاری سانت پیتەرزبورگی رووسیا بەڕێکەوت.
هەریەک لە سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا ئیسماعیل قارەمان، وەزیری بەرگری فیکری ئشک، پارێزگاری ئەنقەرە مەهمەت کڵچلار و سەرۆکی شارەوانی ئەنقەرە مەلیح گۆکچەک لە فڕۆکەخانەی ئەسەنبۆغا رەجەب تەیب ئەردۆغان-یان بەڕێکرد.
لە سەردانەکەیدا بۆ رووسیا هەریەک لە جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا مەهمەت شیمشەک، وەزیری دەرەوە مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری کولتوور و گەشتیاریی نابی ئاڤجی، وەزیری ئابووری نیهاد زەیبەکچی، وەزیری خۆراک، کشتوکاڵ و ئاژەڵداریی فاروق چەلیک، وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکان بەرات ئاڵبایراک، جێگری سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی مەهدی ئەکەر و راوێژکاری میت هاکان فیدان، یاوەری ئەردۆغان دەکەن.
رەجەب تەیب ئەردۆغان لەمیانی سەردانەکەیدا بۆ رووسیا، کۆبوونەوەیەکی دووقۆڵی لەگەڵ سەرۆکی ئەو رووسیا ڤلادیمیر پوتین ئەنجامدەدات و دواتر بەشداریی خوانێک دەکات کە شاندی هەردوولا تێیدا ئامادە دەبن. بڕیارە ئەردۆغان و پوتین لەدوای خوانەکە، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی هاوبەش سازدەکەن.
چاوەڕوان دەکرێت ئەردۆغان و پوتین سەر و گوتار لە کۆبوونەوەیاندا لەگەڵ پیاوانی خاوەن کاری رووسی و تورکدا، پێشکەش بکەن.