Sangar Hamad Azeez,Mohammed Baqi Hussein
09 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 10 ئاب 2016
وەزیری دادی تورکیا، بەکر بۆزداغ رایگەیاند: "ئایا بۆ بوونی خۆر به‌ڵگه پێویسته؟ حكوومه‌تی ئهمریكیاش وه‌ك هه‌ر كه‌سێك له توركیا باش ده‌زانێت كه ئه‌م كوده‌تایه له‌لایه‌ن فه‌تحوڵڵا گوله‌نه‌وه ئه‌نجامدراوه. لێره‌دا بابه‌تی ناردنه‌وه كارێكی رۆتین ده‌بێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێمه ئه‌و بابه‌ته ته‌نها له‌ڕووی هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆسیه‌كانه‌وه ته‌ماشابكه‌ین، بابه‌تی راده‌ستكردنه‌وه‌كه واتای نامێنێت. ئه‌مریكا راده‌ستی بكاته‌وه یان نه‌یكاته‌وه، ئه‌وه بڕیارێكی سیاسی ده‌بێت".
وەزیری دادی تورکیا، بەکر بۆزداغ بووە میوانی دیسکی سەرنووسەرانی ئاژانسی ئانادۆڵو و تێیدا وەڵامی پرسیاری سەرنووسەران و رۆژنامەنووسانی سەبارەت بە بابەتەکانی رۆژەڤ دایەوە هەروەها کار و چالاکییەکانی وەزارەتەکەی لەو بارەیەوە خستە روو.
بۆزداغ لە بارەی پرسیاری ئەوەی کە شاندێکی ئەمریکا بۆ تاوتوێکردنی بابەتی رادەستکردنەوەی گولەن سەردانی تورکیا دەکات گوتی: "سەبارەت بە بابەتی رادەستکردنەوەی گولەن لە چوار تۆمەتی جیاوازدا بە سەدان دۆسییەمان لە رێگەی پۆستی ئەلیکترۆنیەوە و دۆسیە فەرمییەکانمان رادەستی بەرپرسانی ئەمریکا کردووە".
ناوبراو ئەوەیشی خستە روو کە داوای بەندیکردنی کاتی سەرۆکی رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچییەکان، فەتحوڵڵا گولەنیشمان کردووە و گوتیشی: "دوای ئەوەی کاربەدەستانی ئەمریکا دۆسییەکانی ئێمەیان پێگەشت پرسیاری ئەوەیان کرد کە پەلەمانە لە دەستگیر کردنی گولەن یاخود نا و ئیمەش بە نووسراو و دۆسییە هۆکاری پەلەکردنمان لە کارەکە رادەستی ئەمریکا کرد و بەو شێوەیە وەڵامی ئەمریکامان دایەوە، ئێمە گرنگی بەو بابەتە دەدەین، سەرەتا با شاندێکی پسپۆر لەلایەن ئێوەوە سەردانی تورکیا بکات و لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا لەسەر بابەتەکە بدوێن، دواتر با شاندی ئێمە سەردانی وڵاتەکەتان بکات و گفتوگۆکان دەست پێبکەن، تەنانەت لە نووسراوەکە ئەویشمان پێراگەیاندن کەوا خودی وەزیری داد خۆی دێت. ئەم نووسراوەشمان هەم لە رێگەی پۆستەی ئەلیکترۆنی هەم لە رێگەی دۆسیەوە رەوانەی ئەمریکا کرد، تاوەکو ئێستاش هیچ وەڵامێکمان لە ئەمریکاوە پێنەگەشتووە، بەڵام تاوەکو ئەمڕۆ پەیامی ئەمریکا بۆ ئێمە وا دەردەکەوێت کە ئەوان گرنگی بە بابەتەکە دەدەن و لەناوخۆیان هەڵسەنگاندن بۆ بابەتەکە دەکەن.تاوەکو ئێستا ئەمریکا هیچ دۆسییەیەکی رادەستکردنەوەی ئاوا بە گرنگییەوە هەڵنەسەنگاندووە، ئێمەیش ئەمە بە هەنگاوێکی ئەرێنی دەبینین ".
بۆزداغ رایگه‌یاند نه له توركیا، نه له ئه‌مریكا و نه له وڵاتانی دیكه گومان له‌وه ده‌كرێت كه هه‌وڵی شكستخواردووی كوده‌تا له 15ی ته‌مووزدا له‌ژێر فه‌رمانی فه‌تحوڵڵا گوله‌ندا و له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی فه‌تحوڵڵاچی كه له‌ناو سوپادا هێلانه‌یان دروست كردووه و چه‌ند گرووپێكی سه‌ر به‌وانه‌وه ئه‌نجامدراو و گوتی: "رێكخراوه هه‌واڵگرییه‌كانی هه‌موو جیهان ده‌زانن كه ئه‌م هه‌وڵی كوده‌تایه له‌ژێر فه‌رمانی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن و له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی رێكخراوی فه‌تحوڵڵاچییه‌وه ئه‌نجامدراوه".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا کە وڵاتانی دیموكراسی و نادیموكراسیی ئه‌مه ده‌زانن و درێژه‌ی به قسه‌كانیدا و گوتی: "وه‌ك چۆن هه‌واڵگریی ئه‌مریكا ئه‌مه باش ده‌زانێت، وه‌ك ناوی خۆم دڵنیام كه حكوومه‌تی ئه‌مریكاش ده‌زانێت فه‌تحوڵڵا گوله‌ن خۆی له‌پشت ئه‌م هه‌وڵه شكستخواردووه‌ی كوده‌تاوه نییه به‌ڵكو له‌ناوی دایه. وڵاتانی ئه‌ورووپاش ده‌زانن. له‌به‌رئه‌وه له‌كاتێكدا شته‌كان به‌م جۆره روونن، مافی خۆمانه چاوه‌ڕوان بین له هه‌مووان راستگۆبن له‌گه‌ڵمان. ئێمه هه‌میشه پێشنیاز ده‌كه‌ین خۆیان له‌جێگای ئێمه دابنێن. پێشنیازی ئه‌مه بۆ به‌رپرسانی ئه‌مریكاش ده‌كه‌ین".
بۆزداغ گوتی: "كاتێك ئوسامه بن لادن له بورجه‌كانی دا، ئایا ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌وه به‌ڵگه‌ی پێشکەشی جیهان كرد؟"
بۆزداغ گوتی: "ئایا بۆ بوونی خۆر به‌ڵگه پێویسته؟ حكوومه‌تی ئه‌مریكاش وه‌ك هه‌ر كه‌سێك له‌توركیا باش ده‌زانێت كه ئه‌م كوده‌تایه له‌لایه‌ن فه‌تحوڵڵا گوله‌نه‌وه ئه‌نجامدراوه. لێره‌دا بابه‌تی ناردنه‌وه كارێكی رۆتین ده‌بێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێمه ئه‌و بابه‌ته ته‌نها له‌ڕووی هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆسیه‌كانه‌وه ته‌ماشابكه‌ین، بابه‌تی راده‌ستكردنه‌وه‌كه واتای نامێنێت. ئه‌مریكا راده‌ستی بكاته‌وه یان نه‌یكاته‌وه، ئه‌وه بڕیارێكی سیاسی ده‌بێت".