Sinan Uslu
07 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 08 حوزەیران 2016
به‌هۆی هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی ناوچه‌ی ڤه‌زنه‌جیله‌ری ئیستانبوڵ، سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا بینالی یڵدرم، پرسه نامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه.
یڵدرم ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه هێرشه‌كه كراوه‌ته سه‌ر تیمه‌كانی پۆلیسی چالاكیه مه‌ده‌نیه‌كان و گوتی: "ئه‌و هێرشه‌ی به ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو ئه‌نجام درا، جارێكی دیكه رووخساری نزمی تیرۆری نیشان دایه‌وه. داوای لێخۆشبوو‌ن بۆ حه‌وت پۆلیسی شه‌هید و چوار هاووڵاتییمان ده‌كه‌م، پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی كه‌سوكار و گه‌له ئهزیزهكهمان ده‌كه‌ین، شیفای به‌په‌له بۆ برینداره‌كان ده‌خوازم".
له په‌یامه‌كه‌ی یڵدرمدا هاتووه "ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستیانه‌ی له رۆژانی یه‌كه‌می مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا كوشتنی هاووڵاتییانمان ده‌كه‌نه ئامانج، به‌م هێرشه‌یان نیشانیان دا كه دوژمنی مرۆڤایه‌تی و هه‌موو به‌هاكانی مرۆڤن. هه‌رچیه‌ك ببێت ده‌وڵه‌تی كۆماری توركیا هه‌رگیزا و هه‌رگیز سازش ناكات له ئامانجی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر. یه‌كه‌كانی ئاسایش و دادوه‌ریمان به وریایی و هه‌ستیارییه‌وه لێكۆلینه‌وه ده‌كه‌ن و ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م هێرشه ده‌دۆزنه‌وه. سه‌ره‌خۆشی له‌گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌م".
راشگه‌یه‌نرا كه‌وا سبەی سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم، سه‌ردانی ئیستانبوڵ ده‌كات و بریندارانی هێرشه تیرۆریستییه‌كه به‌سه‌رده‌كاته‌وه.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له سه‌رچاوه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیرانی توركیاوه ده‌ست ئانادۆڵو كه‌وتووه، یڵدرم سه‌ردانی ئه‌و نه‌خۆشخانانه ده‌كات كه برینداره‌كانی لێیه و له ته‌ندروستیان ده‌پرسێت.