Abdullah Shukur
24 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 24 شوبات 2019
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ئەنجامیداوە گوتی: "دەتوانم بڵێم لەگەڵ بەڕێز ترەمپ گفتوگۆیەکی ئەرێنیمان لەبارەی سووریا ئەنجامداوە".
سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان بەشداری لە پرۆگرامی ھاوبەشی کەناڵی CNN تورک و کەناڵی Dی تورکیا کرد و وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ئەنجامیداوە گوتی: "دەتوانم بڵێم لەگەڵ بەڕێز ترەمپ گفتوگۆیەکی ئەرێنیمان لەبارەی سووریا ئەنجامداوە".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی: "لەگەڵ بەڕێز ترەمپ خاوەنی پەیوەندییەکی ئەرێنین لە خاڵێکدا. ئەمەش وا دەکات کێشەکان زۆر بە ئاسانتر چارەسەر بکەین. خۆدی خۆی منی بانگهێشتکردووە (بۆ ئەمریکا)، منیش گوتم "پێشتر من چاوەڕێی ئێوە دەکەم. لە دوای ٣١ی ئادار لەوانەیە سەردانێک بۆ واشنتۆن لە ئارادا بێت، لەوانەیشە خۆدی خۆی (ترەمپ) سەردانی تورکیا بکات".
رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی ئەو ناوچە ئارامەی کە لە باکووری سووریا دروست دەکرێت گوتی: "ئەگەر ناوچەیەکی ئارام دابمەزرێندرێت، ئەوا لەژێر کۆنترۆڵی ئێمەدا دەبێت".
سەرکۆماری تورکیا لەبارەی دامەزراندنی قەییوم کە لە بری سەرۆک شارەوانییە لەکارلابراوەکانی ھەدەپە دەستبەکار دەبن گوتی: "بە دامەزراندنی قەییوم درەنگیش کەوتین. ئەگەر لەکاتی پێویستدا ئەم دامەزراندنانەمان ئەنجامدابا. ئێستا باشووری رۆژھەڵات لە پێگەیەکی زۆر جیاوازدا دەبوو".