Yusuf Aydın Deniz,Mohammed Baqi Hussein
07 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 07 مای,س 2018
ئیستانبوڵ - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میانی رێوڕه‌سمی خه‌ڵاته‌كانی چیای زه‌یتوندا وتارێكی پێشكه‌شكرد.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند، توركیا تا ئێستا به بڕی 31 ملیار دۆلار هاوكاریی په‌نابه‌رانی سووریای كردووه.
- "فه‌ڵه‌ستینییه‌كان سیمبولی گشت ستهملێكراوانی جیهانن"
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگەیاند کە فه‌ڵه‌ستینییه‌كان سیمبولی گشت ستهملێكراوانی جیهانن و بابه‌تی فه‌ڵه‌ستین و قودس ئایندهی مرۆڤایه‌تی دیاریده‌كه‌ن و گوتی:
"بابەتی قودس و فەڵەستین، تەنها دۆزی یەک گەل، جوگرافیایەک و شارێک نییە. بە هۆی ئەو ستەمانەی کە بەرەوڕووی بوونەتەوە، کۆمەڵکوژییەکان و نادادییەکان، فەڵەستینییەکان سیمبولی سەرجەم ستەملێکراوانی جیهانن. داهاتووی مرۆڤایه‌تی ئه‌و ئه‌نجامه دیاری ده‌كات كه له تاقیكردنه‌وه‌ی بابه‌تی فه‌ڵه‌ستین و قودسدا ده‌ستیده‌خات، له‌وه‌دا هیچ گومانێك نییه. ئه‌گه‌ر به روو سووری له‌و تاقیكردنه‌وه‌یه ده‌رچووین ئه‌وا وه‌ك مرۆڤایه‌تی ده‌توانین به متمانه و دڵخۆشی ته‌ماشای داهاتوومان بكه‌ین. ئه‌گه‌ر ته‌واو به‌پێچه‌وانه‌وه بوو ئه‌وا داهاتوویه‌كی ره‌ش چاوه‌ڕێمان ده‌كات كه هه‌موو پێوه‌ره‌كانی ماف، ئازادیی، ره‌وشت و ویژدانی تیادا نییه یان تیایدا هه‌ڵگیراوه و سته‌م تیایدا باڵاده‌سته".
- "ئه‌وه‌ی له قودس رووده‌دات، هه‌وڵی به‌شه‌رعیكردنی سته‌مه له‌لایه‌ن سته‌مكارانه‌وه"
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان دووپاتیکردەوە کە ئه‌وه‌ی له قودس رووده‌دات، هه‌وڵی به‌شه‌رعیكردنی سته‌مه له لایه‌ن سته‌مكارانه‌وه و گوتی: "ئه‌و رووداوانه‌ی كه له‌گه‌ڵ فه‌ڵه‌ستینییەکان له سووریا رووده‌ده‌ن راستییه‌كی ناخۆشیان نیشانداین. ئێمه باش ئه‌وانه‌مان ناسی، باش ده‌یانناسین، باش ده‌زانین ته‌نانه‌ت ناگونجێت ئه‌وانه له‌بیر بكه‌ین كه ئه‌وان له كۆبوونه‌وه دووقۆڵیيهكاندا پێیان گووتین. هه‌رگیز له‌وانه‌دا كاره‌كته‌ری مرۆڤایه‌تی و ویژدان بوونی نییه".
- "له‌هه‌ردوو دنیادا سكاڵاكارین له ئیسرائیل"
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند، له‌كاتێكدا فه‌ڵه‌ستین و قودس پێویسته ناوه‌ندی ئاشتی بێت، له‌هه‌ردوو جیهاندا سكاڵاكار ده‌بین له ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل كه ناویانی له‌پاڵ سته‌مدا نووسیوه‌ته‌وه.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان هەروەها گوتیشی: "تا دامه‌زراندنی بینایه‌كی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كه خزمه‌ت به ته‌واوی مرۆڤایه‌تی ده‌كات به‌رده‌وامده‌بین له‌سه‌ر ئه‌م خه‌باته".
- "هاوكاریی مرۆیی كاری ویژدان و ره‌وشته"
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان جەختیکردەوە کە هاوكاریی مرۆیی كاری ویژدان و ره‌وشته و گوتی: "باشه ئه‌گه‌ر بڵێن بۆچی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی له‌بواری ئابووریی، سیاسیی و هێزی سه‌ربازیی كێبڕكێی یه‌كتری ده‌كه‌ن كه دوو هێنده، پێنج هێنده، ده هێنده‌ی ئێمه گه‌وره‌ن له هاوكاری مرۆیی‌دا له دوای ئێمه‌وه‌ن؟ چونكه ئه‌وه‌ی كاری به‌ته‌واوه‌تی ویژدانی و ئه‌خلاقییه هاوكاری مرۆیی پاره‌ی بۆ په‌یدا ناكات، نه‌وتی بۆ ناهێنێت، ئاڵتوونی بۆ ناهێنێت و هێزی سیاسیی بۆ ده‌ستناخات. ئه‌وانه له هه‌ركوێ ئه‌ڵماس هه‌بێت له هه‌ركوێ ئاڵتوون هه‌بێت و له‌هه‌ركوێ نه‌وت بۆ خۆیان هه‌بێت له‌وێن".
سه‌ركۆماری توركیا، له‌باره‌ی دیداری دووقۆڵیی له‌گه‌ڵ ئریێل شارۆندا گوتی:
"له كۆبوونه‌وه دووقۆڵییهكهدا بابه‌تێكی سه‌یری باسكرد. بێگومان دواتر ئازاری زۆری چه‌شت. گوتی، زۆرترین چێژم له ئه‌ركه‌كه‌م وه‌رده‌گرت كه به‌سه‌ر تانكێكهوه بووم فه‌ڵه‌ستینیم ده‌كوشت. ده‌توانی بیری لێ بكه‌یته‌وه؟ ئه‌مه كاراكته‌ری ئه‌م مرۆڤانه‌یه. ئه‌ی دواتر چی بوو؟ ئاهی سته‌ملێكراوان گرتی".