Abdullah Shukur
21 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 22 کانوونی یەکەم 2016
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی بکوژەکەی باڵیۆزی رووسیا لە شاری ئەنقەرە، گوتی: "بە تەواوی دەرکەوتووە کە سەر بە رێکخراوی تیرۆریستی فەتۆیە، پێویست ناکات ئەمە بشاردرێتەوە. ئەمەش لە شوێنی پێگەیشتنییەوە تا گشت پەیوەندییەکانی دیکەی بە ئاشکرای دەرکەوتووە".
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکۆماری ئەلبانیا بوجار نیشانی، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ھاوبەش رێکخرا.
ئەردۆغان لەبارەی پرسیاری رۆژنامەنووسێک پەیوەندیدار بە لێکۆڵینەوە لە دۆزی کوژرانی باڵیۆزی رووسیا لە شاری ئەنقەرە ئەندرێ کارلۆڤ گوتی: " بە تەواوی دەرکەوتووە کە سەر بە رێکخراوی تیرۆریستی فەتۆیە، پێویست ناکات ئەمە بشاردرێتەوە. ئەمەش لە شوێنی پێگەیشتنییەوە تا گشت پەیوەندییەکانی دیکەی بە ئاشکرای دەرکەوتووە، بەداخەوە لە نێو رێکخستنی پۆلیسیش تا ئێستا ئەندامانی سەر بەم رێکخراوە پیسە بوونی ھەیە. پاککردنەوەی ئەمانە بەردەوامە. بۆیەش دەبێ ھەستیار بین و بەم شێوەیەش بەردەوام دەبین".
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان راشیگەیاند کە کوژرانی کارلۆڤ ئەوانی زۆر خەمبار کردووە. گوتیشی: "لەماوەی سێ ساڵی ئەرکەکەی یەکێک بوو لە دیبلۆماتکارە دیارەکان. بەھیچ شێوەک دەستی لە کاروباری ناوخۆی وڵات وەرنەداوە و ھەمیشە رۆڵی ئەرێنی ھەبووە لە پەیوەندی نێوان رووسیا و تورکیا. بەم پێیەش دووبارە سەرەخۆشی لێ دەکەم".
ئەردۆغان زیاتر گوتیشی: "لە قۆناغی داھاتوودا، ئەو شاندەی کە لە رووسیا نێردراوە لەگەڵ شاندەکەی ئێمە بە ھاوبەشی لێکۆڵینەوەکە بەڕێوە دەبەن. ھیوادارم بە زووترین کات لێکۆڵینەوەکان ئەنجامێکی دەبێت. لەبارەی پەیوەندی ئەو کەسە لە دەرەوەی وڵات، لەمبارەیەوەش چەند سەرەداوێک ھەیە. ئێستا کارەکانی دەزگای ھەواڵگری و تیمەکانی دیکەمان بەردەوامە. ئەنجامی کۆتایی دواتر ئاشکرا دەکەین".