Sangar Hamad Azeez
12 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 13 ئەیلوول 2016
ئەنقەرە
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان بە هەردوو شێوەزاری زمانی کوردی (زازاکی و کرمانجی) پیرۆزبایی جەژنی قوربانی دەکات.
ئەردۆغان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، بە هەردوو شێوەزاری کوردی (زازاکی و کرمانجی) پیرۆزبایی جەژنی قوربانی کرد.
ئەردۆغان بە شێوەی زاری کرمانجی زمانی کوردی نوسیوویەتی
Cejna Qurbanê ya milletê me û cîhana Îslamê pîroz dikim û hêvî dikim ku ev cejn, ji bo mirovahiyê bibe sedema aşitiyê û aramiyê.
( جەژنا قوربانێ یا مللەتێ مە و جیهانا ئیسلامێ پیرۆز دکم و هێڤی دکەم کو ئەڤ جەژن، ژ بۆ مرۆڤاهیێ ببە سە دەما ئاشتیێ و ئارامیێ).
بە هەمان شێوەش بە شێوەزاری زازاکی زمانی کوردی نوسیویەی
Ez roşanê qurbanan ê mileta ma û heme alemê îslamî pîroz kena, wazena roşan qandê însanetîye rê bibo wesîleyê xêr û aramî û aştbîyayene
(ئەز رۆشانێ قوربانان یێ میللەتا ما و هەمە عالەمێ ئیسلامی پیرۆز کەنا، وازێنا رۆشان قاندێ ئینسانیەتییە رێ ببۆ وەسیلەیێ خێر و ئارامی و ئاشتیبیایەنە)