Abdullah Shukur
22 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 22 حوزەیران 2018
عەنتاب - AA
سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند کە ژمارەی ئەو سوورییانەی گەڕاونەتەوە بۆ وڵاتەکەیان، گەیشتووەتە ٢٠٠ ھەزار کەس.
رەجەب تەیب ئەردۆغان بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەری پارتەکەی لە گۆڕەپانی دیموکراسی شاری عەنتاب کرد و وتارێکی پێشکەش کرد.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "لە ناوچەی پیشەسازیی عەنتاب لە ١٥ی تەمووزەوە ١٥٠ کارگە دەستیان بە کارکردن کردووە. ئەی کەمال و موحەڕەم، ئێوە لەکوێ دەگەڕێن؟" .
سەرکۆمار ئەردۆغان راشیگەیاند کە ژمارەی ئەو سوورییانەی گەڕاونەتەوە بۆ وڵاتەکەیان، گەیشتووەتە ٢٠٠ ھەزار کەس.
سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی سووریا گوتی: "سەقامگیری سووریا، پەیوەندی بە بەھێزبوونی تورکیاوە ھەیە. بە پێچەوانەوە سووریا پارچە پارچە دەکەن. بەمەش ناوەستن و بە درێژایی سنوورەکانمان دەوڵەتی تیرۆر دادەمەزرێنن و بە بەردەوامی ئێمە بێزار دەکەن".
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.