Sangar Hamad Azeez
20 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 21 حوزەیران 2018
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ ئینجە: " کەسێک نەتوانێت دەرسخانەیەک بەڕێوەببات چۆن لە بەڕێوەبردنی حکوومەتێک دەگات، ئەو پیاوە نەیتوانی دەرسخانەیەک بەرێوەبببات. هەموو ئەو کارمەندانەی لایبوون بەهۆی نەدانی بیمەی تەندروستیان کارەکانیان بەجێهێشت".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان: 'کاکی موحەرەم چی دەڵێت؟ دەڵێت دەمیرتاش رێکارەکانی بۆ دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکان کرد و ئەمانیش یارمەتیان دا. دەکرێت یارمەتی درابێت. ئایا ناتوانین بڵێن کە دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەکان لەم بڕیارەی دروست بووە؟ ویژدانمان هەبێت".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان: "گوتەکانی موحەرەم ئینجە و کەمال کلچدارئۆغڵو یەکناگرنەوە. ئێمە ٨٥ دۆسیەی بەڵگەمان ناردووە. کاکی موحەرەم چی دەڵێت؟ ئەوانە پردی رۆژنامەوانیین. بەڵگەکان روون و ئاشکران".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان(بانگەشەی گەڕاندنەوەی سیستەم لەلایەن ئۆپۆزسیۆنەوە): "ئایا ئێمە لە ١٦ی نیسان گشتپرسیمان نەکرد لەبارەی دەستوور؟ گەل ئەو پەڕاوەی داخست. ئیدی بابەتی پەرلەمانێکی دیموکراسی شایانی باس نییە لە ئێستادا".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان: 'ئەو دامەزراوانە، دامەزراوە بێ لایەنەکان بە ویستی خۆیان هەنگاو دەنێن. باشە کێ هەقەکەی وەردەگرێت. سیاسییەکان. هەقەکەی بدەن. دوای راوێژکردن بڕیارەکەش هەر ئەو دەیدات".