Abdullah Shukur
25 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 02 کانوونی دووەم 2018
خەرتووم - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "بە تایبەتی داوام لە سەرۆکی سوودان، عومەر بەشیر کرد کە بچینە دوورگەی سێڤاکین لەو شوێنە دەزگای تیکا مزگەوتی حەنەفی و شافیعی نۆژەن دەکاتەوە. داوام لە سەرۆکی سوودان کرد کە ئەو دوورگەیە بۆ ئێمە تایبەت بکات کە دووبارە بە تەواوەتی نۆژەنی بکەینەوە و بگەڕێتەوە دۆخە مێژووییەکەی".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە رێوڕەسمێکدا دکتۆرای فەخری لە بواری یاسا لەلایەن زانکۆی خەرتووم پێدرا.
ئەردۆغان لەو شوێنە وتارێکی پێشکەش کرد و سوپاسی گەلی سوودانی کرد بۆ میوانداریکردنیان.
ئەردۆغان گوتیشی : "بە تایبەتی داوام لە سەرۆکی سوودان، عومەر بەشیر کرد کە بچینە دوورگەی سێڤاکین لەو شوێنە دەزگای تیکا مزگەوتی حەنەفی و شافیعی نۆژەن دەکاتەوە. داوام لە سەرۆکی سوودان کرد کە ئەو دوورگەیە بۆ ئێمە تایبەت بکات کە دووبارە بە تەواوەتی نۆژەنی بکەینەوە و بگەڕێتەوە دۆخە مێژووییەکەی".
رەجەب تەیب ئەردۆغان باسی لە دامەزراندنی زانکۆیەکی نێوان تورکیا و سوودان کرد و گوتی: "لەم سەردانەدا کارێکی دیکەمان ئەنجامدا. ئەویش دامەزراندنی زانکۆی سوودان-تورکیایە. ھەرکە گەڕامەوە بۆ تورکیا فەرمان بۆ ئەم پرسە دەدەم".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان باسی لە داھاتووی کیشوەری ئەفریقا کرد و گوتی: "بە ئیزنی خوا، لە کۆتای ئەم سەردەمەدا داھاتوو بۆ کیشوەری ئەفریقا دەبێ. تەنھا پێویستە چۆک دانەنێین و ھەوڵبدەین، ھەروەکو چۆن لە پرسی قودس چۆکمان دانەنا".