Abdullah Shukur
14 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 15 تشرینی دووەم 2016
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی پرسی بە دانوستانەکانی ئەندامێتی تورکیا لە یەکێتیی ئەورووپا: "بەردەوام ھەڕەشەمان لێ دەکەن کە دانوستانەکان ھەڵدەپەسێرین. وەپاشکەوتن و زوو بڕیاری لەسەر بدەن. ئیتر ئەوە سەرۆکوەزیران لێرەیە. منیش وەک سەرکۆمار دەیڵێم، تا کۆتایی ئەمساڵ چاوەڕوان دەبین، لە دوای ئەمەش دەگەڕێینەوە بۆ رای گەل".
ئەردۆغان بەشداری لە کۆبوونەوەی "پرۆژەی کشتوکاڵی نەتەوەیی" لە ناوەندی رۆشنبیری و کۆنگرە لە بەشتەپە کرد و وتارێکی پێشکەش کرد.
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "سوپاس بۆ خودا تاکو ئەمڕۆ خوێنی ھیچ شەھیدێکمان بەفیرۆ نەداوە. بەڵام ئیتر بابەتەکە چووەتە رەھەندێکی دیکەوە. بە شێوەیەکی وەھا وەڵامی ئەو ناپاکانە دەدەینەوە کە بەرامبەر کۆمار و گەلی تورکیا ئەنجام دەدرێت، کە ئیتر ھیچ کەسێک نەتوانێت ھەوڵێکی بەم شێوەیە بدات و ھەرگیز بیرشی لێ بکاتەوە".
ئەردۆغان گوتیشی: "ئەگەر ئەم جیھانە لە رێکخراوی تیرۆریستی و ئەوانەی ھاوکارییان دەکەن و پشتگیریی سیاسییان دەکەن کە سەرباز، پۆلیس، گوندپارێز، موختار، سەرۆک شارەوانی، فەرمانبەر و ھەر ھاووڵاتییەکی ئەم وڵاتە دەکوژن، بەداخەوە بۆ ئێمە".
ئەردۆغان لەبارەی پرسی بە دانوستانەکانی ئەندامێتی تورکیا لە یەکێتیی ئەورووپا: "بەردەوام ھەڕەشەمان لێ دەکەن کە دانوستانەکان ھەڵدەپەسێرین. وەپاشکەوتن و زوو بڕیاری لەسەر بدەن. ئیتر ئەوە سەرۆکوەزیران لێرەیە. منیش وەک سەرکۆمار دەیڵێم، تا کۆتای ئەمساڵ ئارام بگرین، لە دوای ئەمەش دەگەڕێینەوە بۆ رای گەل".
ئەردۆغان لەبارەی تونای ئەمنی نوێی تورکیا رایگەیاند کە بە ھیچ شێوەیەک بەرامبەر ھیچ چالاکییەکی پەکەکە دوو دڵ نابن و لێبووردەییان نابێت.
ئەردۆغان لەبارەی پرسی ھێنانەوی بڕیاری لە سێدارەدان لە تورکیا گوتی: "رۆژئاوا دەڵێت چی، 'نابێت لەسێدارەدان ھەبێت'، دەڵێت 'لەکوێوە باس لەوە دەکەن'. منیش لێرەوە بانگ لە رۆژئاوا دەکەم، ئەی رۆژئاوا چارەنووسی ئەم گەلە لەدەستی ئێوەدا نییە، چارەنووسی ئەم گەلە لەدەستی ئێمەدایە. ئەمڕۆ لە جوگرافیایەکی زۆری جیھاندا ئەوە ھەیە. تۆ کێیت ھا؟ چیە لەوێ، سەرۆکی پەرلەمانێک. تۆ چیت؟ تۆ، تۆ لەکەیەوە بوویتە خاوەنی ئەو توانایەی بەناوی تورکیاوە بڕیار بدەیت؟ تۆ یان ئێوە کە ماوەی ٥٣ ساڵە تورکیا وەرناگرن بۆ یەکێتیی ئەورووپا، چۆن لەبارەی تورکیاوە بڕیاری وا دەدەن. تۆ ھێشتا تورکیات نەناسیووە. ئەو پیلانانەی لەگەڵ کەسانێکی تورکیا گێڕاوتانە پەیوەندی بەم گەلەوە نییە، ئەم گەلە خۆی بڕیاری خۆی دەدات. خۆی ناوکی خۆی دەبڕێت".
سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان گوتەکانی ئاراستەی وڵاتانی ئەورووپا کرد و گوتی: "ئێوە سەرەتا خاوەنی بەڵێنەکانتان بن. ئێوە سەرەتا پەرلەمانی یەکێتیی ئەورووپا، کۆنگرەی ئەورووپا، بینای کۆنگرە و دەرەوەی بیناکە لە نوێنەرانی رێکخراوەی تیرۆرستییەکان پاکبکەنەوە. راگەیاندنی پەکەکە بە رێکخراوی تیرۆریستی کۆتایی بە بابەتەکە ناھێنێت، ئێوە سەرەتا ئەوانە پاک بکەنەوە، ئەوکاتە بتانبینین. لەئێستادا سیخوڕی رێکخراوی تیرۆریستی لە ئەڵمانیا، فەڕەنسا، سوید، ھۆڵەندا و ھەموو لایەک خەریکی ھەڵبەزین و دابەزینی خۆیانن".
ئەردۆغان سەبارەت بە روونکردنەوەکانی شوڵز گوتیشی: "وەک تێدەگەین کەسانێک دەیانەوێت ئەو جوگرافیایە لە ئێمە بەرتەسک بکەنەوە. با ئەوەی لەدەستیاندێت دوای نەخەن. بزانن ئەو بێ ئەدەبە دەڵێت چی، دەڵێت 'گەمارۆ دەخەینە سەرتان'. ئەگەر ھەموو بوونت بکەیتە گەمارۆ چیت پێدەکرێت؟ دوا دەکەویت. ئێمەش وەک وەڵامێک بۆ ئەوان، ھەرچی داردەست و ناپاک و خزمەتکاری ئەوان ھەیە، سەریان پاندەکەینەوە".