Mazın Asad
22 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 22 ئادار 2016
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی ھێرشە تیرۆریستییەکەی بەلجیکا رایگەیاند: "لەم رۆژە سەختەدا تورکیا پاڵپشتی بەلجیکا دەکات. گەلەکەمان کە رووبەڕووی ھێرشی دڕاندانەی رێکخراوە تیرۆریستییەکان بووەتەوە لە ناخەوە ھاوخەمی بۆ گەلی بەلجیکا دووپات دەکاتەوە".
بەپێی روونکردنەوەیەک لە ناوەندی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئەردۆغان بە توندی ئیدانەی ھێرشە تیرۆریستییەکەی بەلجیکای کرد.
سەرکۆماری تورکیا پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادەی بریندارانی کرد و ھیوای بەپەلە چاکبوونەوەشی بۆ برینداران خواست و زیاتر گوتیشی: "لەم رۆژە سەختەدا تورکیا پاڵپشتی بەلجیکا دەکات. گەلەکەمان کە رووبەڕووی ھێرشی دڕاندانەی رێکخراوە تیرۆریستییەکان بووەتەوە لە ناخەوە ھاوخەمی بۆ گەلی بەلجیکا دووپات دەکاتەوە. سەرەڕای ئەوەی وەک تورکیا بێ جیاوازیکردن لە نێوان رێکخراوانی تیرۆریستی پێداگرین لە بەرەنگاربوونەوە دژی رێکخراوانی تیرۆریستی، ئامادەیی خۆمان بۆ ھەموو جۆرە پشتگیری و ھاوکارییەک بۆ بەلجیکا دەردەبڕین. ھێرشەکەی بەلجیکا ئەوەی دەرخستووە کە تیرۆر تێکۆشان نییە بۆ ئازادی و پێویستە ھەموو پێکەوە دژ تیرۆر تێبکۆشین".