Serkan Kaya,Burcu Çalık Göçümlü
09 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 10 مای,س 2023
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: "مووچە بەڕێژەی سەدا ٤٥ زیاد دەکەین و بەم شێوەیەش کەمترین مووچە دەبێتە ١٥ هەزار لیرە".
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی بەشداریکردنی لە رێوڕەسمی واژووکردنی گرێبەستی کاری بەکۆمەڵ گشتیی ساڵی ٢٠٢٣دا کە لە کۆشکی سەرۆکایەتی بەڕێوەچوو، گوتارێکی پێشکەش کرد.
سەرکۆمار ئەردۆغان لە گوتارەکەیدا باسی لەوە کرد کە لە چوارچێوەی ئەم گرێبەستە بەکۆمەڵەدا، پێشنیاز دەکەن مووچەی ئەوانەی بە شەو کار دەکەن سەدا هەشت زیاد بکرێت و گوتی: "مووچەی ئەوانەشی زیاد کار دەکەن سەدا ٧٠ زیاد دەکەین".
گوتیشی: "مووچە بەڕێژەی سەدا ٤٥ زیاد دەکەین و بەم شێوەیەش کەمترین مووچە دەبێتە ١٥ هەزار لیرە. مووچەی بنەڕەتی کەمئەندامان، قوربانییانی دەستی تیرۆر و شەهیدان سەدا ١٠ زیاد دەکەین".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان باسی لەوە کرد کە لە رێگای ئەم گرێبەستەوە پاداشتی هاندان لەنێوان لەسەدا چوار بۆ لەسەدا شەش بۆ ئەو کرێکارانەمان دابین دەکەین کە سوودمەند نەبوون لە پاداشتەکانی دیکەی هاندان و گوتی: "بەردەوام دەبین بۆ زیادکردنی کرێی کەمترین کار و مووچەی فەرمانبەر و خانەنشینان. لە ئامادەکاریدان بۆ کەمکردنەوەی رێژەی هەڵئاوسان لە مانگی تەمووزدا".