Enes Kaplan
05 حوزەیران 2022•نوێکردنەوە: 06 حوزەیران 2022
ئەنقەرە- AA
سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان نرخی کڕینی گەنم و جۆی لەمساڵدا له وڵاتهیه خستەڕوو، و رایگەیاند: "نوسینگەی بەرهەمە کشوکاڵییەکان، ئەمساڵ حەوت هەزار و ٥٠ لیرە بۆ کڕینی هەر تۆنێک گەنم و شەش هەزار لیرە بۆ کڕینی هەر تۆنێک جۆ، دەدات"
رەجەب تەیب ئەردۆغان بەشداریی کرد لە ٣٠ههمین کۆبوونەوەی راوێژکاری و هەڵسەنگاندنی پارتەکەی و لە میانی گوتارێکدا باسی لە گرنگترین بابەتە هەنوکەییەکانی تورکیا کرد.
دەربارەی هەڵوێستی تورکیا لە بەرابەر پرسی ئەندامێتی سوید و فینلەندا لە رێکخراوی ناتۆ، ئەردۆغان رایگەیاند: "تا کاتێک لایەنەکانی بەرامبەر داواکارییەکانی ئێمە جێبەجێ نەکەن کە پێشتر بە ئاشکرا خستووماننەتەڕوو، هیچ گۆڕانکارییەک لە هەڵوێستماندا ناکەین".
سەرکۆماری تورکیا ئاماژەی بە پلانەکانی تایبەت بە بواری ئابووری کرد و ئەوەی ئاشکرا کرد کە لە رێگای ئامادەکارییەکان بۆ ڕێگاچارەیەکی دیکە کە بۆ زیاتر لە پێنج ملیۆن فەرمانبەر و خانەنشین گرنگە، سێ هەزار و ٦٠٠ دەرخستەی دیکە رێک دەخەنەوە، گوتیشی: "سبەی دوای کۆبوونەوەی کابینەی سەرۆکایەتی کۆمار وردەکارییەکانی داڕشتنەوەی ٣٦٠٠ فەرمانی ئیداری نوێ بڵاو دەکەنەوە".
رهجهب تهیب ئهردۆغان باسیشی لە بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی شتومەک کرد و جەختی لەوە کردەوە کە تاوتوێی هەموو راپۆرتە ئابوورییەکانی تایبەت بە ناجێگیری بەهای دراو و هەڵاوسانیان کردووە و گوتی: "هەوڵدەدەین لە رێی گۆڕینی نرخەکانی بازاڕەوە سنوورێک بۆ گران بوونی شتومەک دابنێین".
ئەردۆغان ههروهها ئاماژەی بە زیاد کردنی داهاتی تاک کرد و رایگەیاند: "سەرقاڵی ئامادە کردنی چەند پڕۆگرامێکین کە لە رێگهی زیاد کردنی داهاتی هاووڵاتییان لە هەموو چین و توێژەکان و بەتایبەت بەرهەمهێنەران، جیاوازییەکانی نرخ ناهێڵێت".
دەربارەی ناجێگیریی نرخی دانەوێڵە، میوە و سەوزەش رهجهب تهیب ئهردۆغان رایگهیاند: "لەم بارەیەوە خەریکە ئامادەکارییەکانمان کۆتاییان دێت و لە ئایندەیەکی نزیکدا رێوشوێنە نوێیهکان دەخەینە بواری جێبەجێ کردنەوە".
ئەردۆغان نرخی کڕینی گەنم و جۆی لەمساڵدا خستەڕوو و رایگەیاند: "نوسینگەی بەرهەمە کشوکاڵییەکان، ئەمساڵ حەوت هەزار و ٥٠ لیرە بۆ کڕینی هەر تۆنێک گەنم و شەش هەزار لیرە بۆ کڕینی هەر تۆنێک جۆ، دەدات".
باسیشی لە سوودی نوسینگەی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان بۆ جووتیاران کرد و گوتی: "ئەو جووتیارانەی بەرهەمەکانیان دەدەنە نوسینگەی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان، و ناویان لە سیستمی نوسینگەکەدا تۆمار کراوە، دەتوانن سوودمەندبن لەو پارە زیادەیەی کە نوسینگەکە لە کاتی کڕینی بەرهەمەکانیاندا، پێیان دەدات".