Sagip Sezginer,Günay Nuh
08 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 10 شوبات 2018
ئه‌رزەڕۆم - AA
نزمترین پله‌کانی گه‌رما له ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ئانادۆڵو له قه‌رس تۆمار كرا كه 15 پله‌ی ژێر سفری سه‌دی بوو.
به پێی زانیارییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی ناوچه‌كه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كاته‌كانی به‌یانی ئاسمانی ناوچه‌كه كه‌مێك هه‌وراوی بێت، ناوبه‌ناو هه‌وره‌كه‌ی چڕببێته‌وه، كاته‌كانی شه‌ویش له ناوچه‌كانی ئه‌رزینجان، باكووری ئه‌رزه‌ڕۆم، قه‌رس و ئه‌رده‌خان ناوبهناوبهفر و باران ببارێت.
نزمترین پله‌كانی گه‌رما له شه‌ودا له قه‌رس 15و له ئاگری 14 و له ئه‌رزنجان و ئیدر 3 و له ئه‌رزه‌ڕۆم و ئەرده‌خان 11، پله‌ی ژێر سفری سه‌دی بوو، هەروەها له دێرسم سفر پله‌ی سه‌دی بوو.