Mazın Asad
09 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 10 مای,س 2017
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان بەھۆی سەرکەوتنی لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆماری فەڕەنسا، پیرۆزبایی لە ئیمانوێل ماکرۆن کرد.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەکانی سەرۆکایەتی کۆمار دەست کەوتوون، ئەردۆغان پەیوەندی بە سەرکۆماری ھەڵبژێدراوی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن کرد و پیرۆزبایی لێکرد.
لە پەیوەندییەکەدا ئەردۆغان رایگەیاند ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی ئەمریکا ئومێدەکانی ئایندەی یەکێتی ئەورووپا پتر دەکات.
ئەردۆغان ماکرۆن کۆکبوون لەسەر ئەنجامدانی دیدارێک لە لوتکەی ناتۆ لە برۆکسل و جەختیشیان لەسەر بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و فەڕەنسا کردەوە. ھاوکات ھەردوو سەرکردە ئاماژەیان بە گرنگی چارەسەرکردنی گرفتەکانی نێوان تورکیا و یەکێتی ئەورووپا لەم قۆناغەدا کردەوە.