Mümin Altaş
14 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 14 حوزەیران 2023
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەبارەت بە پرۆسەی ئەندامبوونی سوید لە ناتۆ رایگەیاند: "پای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لەلایەن ناتۆوە لە کوێیە؟ دوای چارەسەرنەکردنی ئەمە بە 'نازونیعمەتەوە' بە دەم ئەوانەوە ناچین کە لە ڤیلنیوس راست دەبنەوە".
لە کاتی گەڕانەوە لە سەردانەکانی بۆ بەشە تورکییەکی قوبروس و ئازەربایجان، ئەردۆغان لە ناو فڕۆکەکەیدا وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە و باسی لە بابەتەکانی رۆژەڤ کرد.
ئەردۆغان باسی لەوە کرد کە پاش تەواوبوونەی هەڵبژاردنەکانی ١٤ و ٢٨ی ئایار یەکەم سەردانی فەڕمی بۆ کۆماری قوبروسی تورکی و ئازەربایجان ئەنجام داوە و، کۆبوونەوە دووقۆڵی و نێوان شاندەکانی لەگەڵ سەرکۆماری قوبروسی تورکی، ئەرسین تاتار و سەرکۆماری ئازەربایجان، ئیلهام عەلیێڤ بە سوود بوون.
ئەردۆغان سەبارەت بە کەمترین کرێی کار لە تورکیا رایگەیاند: "بە دڵنیایییەوە ناهێڵین هەڵئاوسان کرێکارانمان دابپڵۆسێت. با کرێکاران بێخەم بن لەوەی ئەوەی لە تواناماندا بێت ئەنجامی دەدەین".
گوتیشی: ''گرتنەبەری هەنگاوی خێرایی وەزارەتی گەنجینە و داراییمان لەگەڵ بانکی ناوەندی پەسەند کرد، نیشانماندا کە پێداگرین لەسەر دابەزینی هەڵئاوسان بۆ تاک خانەیی''.
سەرکۆماری تورکیا باسی لە کەرتی بانکی وڵاتەکەی کرد و رایگەیاند: "کەرتی بانکیمان بەهێزە. هەموو بابەتەکە بەهێزکردنی ئیدارەدانی داراییە و با جارێکی دیکە بەخێرایی رێژەی هەڵئاوسان کەمبکەینەوە. هەوڵی بەهێزکردنی کەرتی ئابووری دەدەین و بەردەوام دەبین لە دۆزینەوەی سەرچاوە بۆ ئەم کەرتە".
سەبارەت بە ئەندامێتی تورکیا لە یەکێتیی ئەورووپا، ئەردۆغان رایگەیاند: "٥٠ ساڵمان تێپەڕاندووە، بەڵام هێشتا یەکێتیی ئەورووپا لەسەر هەمان خاڵە. پێویستە ئێمەش چاوێک بەمەدا بخشێنینەوە".
هاوکات سەبارەت بە رێڕەوی زەنگەزور، ئەردۆغانباسی لەوە کرد کە ئەوە کێشەیەک نییە پەیوەست بێت بە ئەرمینیاوە، بەڵکو پەیوەستە بە ئێرانەوە و گوتی: "هەڵوێستی ئێران لەو بارەیەوە ئێمە و ئازەربایجانیشی نیگەران کردووە".
ئەردۆغان لە بارەی پرۆسەی ئەندامبوونی سوید لە ناتۆ، رایگەیاند: "پای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لەلایەن ناتۆوە لە کوێیە؟ دوای چارەسەرنەکردنی ئەمە بە 'نازونیعمەتەوە' بە دەم ئەوانەوە ناچین کە لە ڤیلنیوس راست دەبنەوە".
سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان، لە بارەی سیاسەتی دەرەکی وڵاتەکەی رایگەیاند: "لە پرەنسیپماندا نییە جیاکاری بکەین لەنێوان رۆژهەڵات و رۆژئاوادا. ئێمە چەندە نزیک بین لە رۆژئاواوە، لانی کەم هێندەش نزیکین لە رۆژهەڵاتەوە".