Ali Kemal Akan
10 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 11 مای,س 2023
باتمان - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: ''نە بازرگانانی فیتنە کە نیوە شەو ڤیدیۆی کورد-عەلەوی بڵاودەکەنەوە دەتوانن بمانترسێنن، نە یاری دەستە پیسەکان کە هەوڵ دەدەن شەقامەکانمان بشێوێنن، نە بەرگی گۆڤارە رۆژئاواییەکان کە هەڕەشە لە ئیرادەی گەل دەکەن، نە هەڕەشە نەگریسەکانی بارۆنەکانی تیرۆر لە قەندیل و نە خراپەکارەکان، هەرگیزا و هەرگیز ناتوانن برایەتی هەمیشەییمان تێکبدەن. ناتوانن کورد و زازا، عەرەب و تورک، عەلەوی و سوننە لە یەک جیابکەنەوە و پەرتەوازەیی دروست بکەن و بەیەکیاندا بدەن''.
لە میانی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەریدا کە لە لەلایەن سەرۆکایەتی لقی باتمانی ئاک پارتیەوە لە بەردەم بینای پارێزگا سازکرابوو، ئەردۆغان گوتارێکی پێشکەش کرد.
لە گوتارەکەیدا ئەردۆغان سڵاوی لە ئامادەبووانی کۆبوونەوە جەماوەرییەکە کرد و سوپاسی کردن رایگەیاند: ''لە ٢٧ی ئایار و ١٢ی ئەیلوول و ٢٨ی شوباتدا بەیەکەوە ئازارمان چەشت و بێ بەشبووین و ستەممان لێکرا. لە سێی تشرینی دووەمی ٢٠٠٢دا، بەیەکەوە 'شۆڕشی ئانادۆڵو'مان ئەنجام دا. لەگەڵ ئێوەدا بەیەکەوە رێکخراوی تیرۆریستمان لەو چاڵانەدا ناشت کە هەڵیکەندبوون. لە ١٥ی تەمووزدا، بەیەکەوە هێرشەکانی فەتۆچیە ناپاکەکانمان شکستپێهێنا''.

گوتیشی: ''نە بازرگانانی فیتنە کە نیوە شەو ڤیدیۆی کورد-عەلەوی بڵاودەکەنەوە دەتوانن بمانترسێنن، نە یاری دەستە پیسەکان کە هەوڵ دەدەن شەقامەکانمان بشێوێنن، نە بەرگی گۆڤارە رۆژئاواییەکان کە هەڕەشە لە ئیرادەی گەل دەکەن، نە هەڕەشە نەگریسەکانی بارۆنەکانی تیرۆر لە قەندیل و نە خراپەکارەکان، هەرگیزا و هەرگیز ناتوانن برایەتی هەمیشەییمان تێکبدەن. ناتوانن کورد و زازا، عەرەب و تورک، عەلەوی و سوننە لە یەک جیابکەنەوە و پەرتەوازەیی دروست بکەن و بەیەکیاندا بدەن''.
