Sangar Hamad Azeez
14 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 15 کانوونی دووەم 2017
لە میانی مەراسیمی کردنەوەی بینایەکی نوێ لە ساڵرۆژی دامەزراوەی بۆرسای ئیستانبوڵ سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتارێکی پێشکەش کرد.
ئەردۆغان گوتی: "ئەو کەسانەی دەیانەویست هەموو شتێکی تورکیا بە دەرەوە گرێ بدەن هیچ کاتیک دەستیان نەپاراست. لە ساڵی ٢٠٠٣ ـەوە ماوە ماوە ویستویانە هەوڵی هاوشێوە بگرنە بەر. هەوڵیان داوە وڵاتەکەمان تووشی قەیران بکەن لەسەر بورسە، ئاڵوگۆڕی دراو، سو‌و. بۆ ئەوەی رێگە بگرن لە پڕۆژە گەورەکانمان سەرەتا هەوڵیاندا سەختی بخەنە سەر قەرزەکان هەموو رێگەیەکیان تاقیکردەوە. بەڵام ئیدی پێویستە هەموو کەس بزانێت تورکیای ئێستا تورکیای کۆن نییە. ژمارە و قەبارەی ئابووری تورکیا زۆر زۆر گەورەیە. سەرەڕای ئەمەش لە هێرشە ئابوورییەکانیان بۆسەر وڵاتەکەمان ناوەستن. گەلەکەمان چونکە ئەو یارییەیان بینیووە لە سەر ئابووری وڵاتیش دێتە دەنگ کە وەک بەشێکی گرنگ لە سەربەخۆیی و داهاتووی وڵات دانی پیدا دەنێت".
سەرکۆماری تورکیا ئاماژەی بەوە کرد کە دەبێت هەنگاوەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ئابووری بەشێوەی دڵنیایی زیاتر و خێراتر بنرێت و گوتیشی: " تا ئێمە بەرەنگاریمان زیاد بکەین، ئەوانەی لەبەرامبەرماندان، ئاستی هێرشەکانیان دەبەنە سەرووتر. لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا دراویان وەک چەکێک بەکارهێنا و دیسانەوە هێرشیان کردەوە سەرمان، با بێن. ئێمە جێگرەوەی ئەمانە بەرهەم دەهێنین. هیچ روونکردنەوەیەکی دیکە جگە لەمە بوونی نییە بۆ بەرزکردنەوەی نرخی دراو بێ هیچ لۆژیک، بنەما و بەرامبەرێک''.
ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد کە باوەڕی وایە کە تورکیا بە سەرکەوتووی لەو تاقیکردنەوە ئابوورییانەی ئێستا تێدەپەڕێت و کێشەکانی ئەمڕۆ بەجێدەهێڵێت و دەبنە رابردوو گوتیشی:" گەل و وڵاتەکەمان ئەو کەسانە لەبیر ناکات کە لەم رۆژە سەختانەدا پشتیوانی دەکەن و لەگەڵ ئەون و فیداکاری دەکەن. ئەوە هەستێکی فیداکارانەی هێندە گەورەیە کە بە پارە و پول پێوانە ناکرێت. لێرەوە بانگهێستی هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە گەل و وڵاتی خۆیان خۆش دەوێن و هەستی بەرپرسارێتییان هەیە بەرامبەر ئەم خاکە بکەونە خۆ. چی پێویستە بۆ زیادکردنی وەبەرهێنان، خواست، خزمەتگوزاری، بەرهەمهێنان و بازرگانی ئەنجامی بدەن و دەبێت بە پەلە هەوڵەکانمان بخەینە گەڕ بۆ سوودە ئابوورییەکانمان. دەبینین کە هاتنی وەبەرهێنەرانی نێودەوڵەتی بۆ وڵاتەکەمان زیادی کردووەتەوە".
سەرکۆماری تورکیا گوتی: ''ئەوەی بە بەهای دوو ملیۆن دۆلار وەبەرهێنان لە وڵاتەکەماندا ئەنجام بدات یان ئەوەی کە دوو ملیۆن دۆلار بهێنێتە وڵاتەکەمانەوە، دەتوانێت ببێتە هاووڵاتی تورکیا. ئەمانە هەنگاوی گرنگن. ئەمەش مەترسی خۆی هەیە. بۆچی؟ ئێوە دەزانن کە کەسانێک دژی ئەمەش دەوەستنەوە. بەڵام ئێمە خەمێکی دیکەمان هەیە. بۆچی؟ دەمانەوێت وڵاتەکەمان بکەینە ناوەندی هاووڵاتییبوونی جیهانی''.
ئەردۆغان باسی لە دانیشتنەکانی پەرلەمانی وڵاتەکەی کرد لە بارەی گۆرانکارییەکانی دەستوور و گوتی: "شەرعیەت دان بە گۆڕانکارییەکانی دەستوور کە لە ئێستادا لە دانیشتنەکانی پەرلەمان خوێندنەوەی بۆ دەکرێت، کاریگەرییەکی باشی لەسەر وڵاتەکەمان دەبێت، بە پشتیوانی خودا هیچ کەسێک لەبەردەم بونیاتنانی تورکیایەکی نوێ و بەرەوپێشچوونی ناوەستێت. له ئێستادا په‌رله‌مان ئه‌و ده‌قه ئاماده ده‌كات كه ده‌خرێته به‌رده‌م گه‌ل. ئه‌وه‌ی ده‌گوزه‌رێت ئه‌وه‌یه. ئه‌وه‌ی دوابڕیار ده‌دات گه‌له. له‌به‌رئه‌وه ئیراده‌ی میللی لێره‌دا زۆر گرنگه. له ئیستادا تێگه‌یشتنێك هه‌یه كه ناتوانن به‌رگه‌ی ئیراده‌ی میللی بگرن. ئومێده‌وارم ئه‌م ئێواره‌یه، سبه‌ینێ ئێواره ته‌واوببێت و بچێته خولی دووه‌مه‌وه، پاش خولی دووه‌میش رێگای به‌رده‌م گه‌ل بكرێته‌وه".
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی: "توركیا ئه‌مڕۆ پێویستی به‌و وه‌به‌رهێن، كاسبكارههیه كه باوه‌ڕ و متمانه‌یان به‌خۆیان هه‌یه و، ئاماده‌ن له‌و پێناوه‌دا خۆیان بخه‌نه مه‌ترسیه‌وه. له رابردووش‌دا گوتوومه. ئه‌و كاره دوامه‌خه‌ن، وهبهرهێنانهكانتان ئەنجام بدەن، متمانه‌تان به‌خۆتان هه‌بێت، متمانه‌تان به وڵات هه‌بێت. له‌م وڵاته‌دا سه‌قامگیری هه‌یه، له‌م وڵاته‌دا متمانه هه‌یه. ئه‌م دوو ده‌سته‌واژه سیحرییە پشتگۆی مه‌خه‌ن. پێتان ده‌ڵێم خۆتان بخه‌نه مه‌ترسیه‌وه، ئه‌گه‌رنا ئه‌و كاره به‌ڕێوه‌ناچێت".