Abdullah Shukur
10 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 10 حوزەیران 2018
دەنیزلی - AA
سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "پرسی ٢٤ی حوزەیران پرسی داھاتوو و سەقامگیری تورکیایە. ھەر کەسێک ٢٤ی حوزەیران وەک شوێنی تۆڵەسەندنەوە و تووڕە بوون ببینیێت ئەوا نەک تەنھا داھاتووی خۆی بەڵکو داھاتووی رۆڵەکانیشی دەخاتە مەترسییەوە".
سەرکۆماری تورکیا، ئەردۆغان گوتی: "لە لایەک کاندیدێکی سەرۆکایەتیی کۆمار و پارتەکەی ھەیە کە لەماوەی ١٦ ساڵدا وڵاتی بەڕێژەی سەدا ٣،٥ گەشەپێداوە. لە لایەکیش کاندیدی ئۆپۆزسیۆن و پارتەکەی ھەیە کە تاکە بەڵێنیان رووخاندن و داخستن و فڕێدان و ھەڵکێشانە. بەلابردنی ملپێچەکەی وادەزانێت بێلایەن دەردەکەوێت. لەڕاستیدا ئەو ملپێچی پارتەکەی لە ملی لانەدا، پارتەکەی بە مەبەستی لە کۆڵکردنەوە ئەوی ناردووەتە مەیدانەکەوە".
سەرکۆماری تورکیا، گوتیشی: "بەڕێز موحەڕەم، قیراتخانە واتە ماڵی خوێندنەوە. لەو شوێنانە کتێبخانە و ئینتەرنێت، کێک و چای و قاوە دەبێت. گەنجەکانمان لەو شوێنە کتێب دەخوێنەوە. ئەوان وەک تۆ یاری ئۆکەی ناکەن لەو شوێنە".
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.