Tanju Özkaya,Aybüke İnal
03 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 03 ئادار 2020
ئەنقەرە - AA
ئەکتەری کۆمیدی تورک، ئاتاڵاى دەميرجى كە لە دۆسيەى رێكخراوى تيرۆريستى فەتحوڵڵاچى (فەتۆ)دا دادگايی دەكرا، بە تۆمەتى "ئەندامبوون لە رێكخراوى تيرۆريستى چەكدار" بە پێنج ساڵ بەندکردن، سزا درا.
دادبینییەکە لە دادگاى ١٩ى تاوانە قورسەكانى ئەنقەرە بەڕێوەدەچوو بە ئامادەبوونى تاوانبار و پارێزەرەكەى بڕيارەكە درا.
دەميرجى، كە بە گوێرەى ناوەڕۆکی دۆسيەكە، لەلايەن داواكارى گشتييەوە رێگەى پێدرا قسە بكات، رایگەیاند کە ئەو ئەندامى رێكخراوەكە نييە و لە بەرامبەردا هيچ بەڵگەيەكى نييە لە ناو دۆسيەكەدا كە پێچەوانەى ئەو دەنگۆيەى بسەلمێنێت.
دادوەران پاش گوێگرتن لە پارێزەرى تاوانبارەكە بڕيارى خۆيان ئاشكراكرد.
بە گوێرەى ئەوە، دەميرجى بە تۆمەتى "ئەندامبوون لە رێكخراوى تيرۆريستى چەكدار" بە پێنج ساڵ بەندکردن، سزا درا.