Ramal Mahmood
19 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 19 تشرینی یەکەم 2016
ئەنقەرە - AA
لەو ئۆپەراسیۆنەی کە بۆسەر تیرۆریستیان لە ئەنقەرا ئەنجامدرا، بڕێکی زۆری تەقەمەنی کە لە هێرشی خۆکوژیدا بەکاردەهێنرێت، دۆزرایەوە و تیرۆریستێکی داعشیش دوای ئەوەی ئامادە نەبوو خۆی رادەست بکات لەلایەن ئەرکدارانی هۆبەی تیمە تایبەتییەکان، کوژراو.
بەپێی زانیارییەکان، تیمەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری سەربە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتیی ئەنقەرە، دوای ئەوەی زانیاری ئەوەیان بەدەست گەیشت کە تیرۆریستیکی داعش دەیەوێت هێرشی خۆکوژی لە ئەنقەرە ئەنجام بدات، دەستیان کرد بە جموجۆڵەکانیان و چواردەوری باڵەخانەیەکیان گرت لە کۆڵانی ٤٧ی گەڕەکی ئەریەمان لە شارۆچکەی ئەتیمەسگوت.
دواتر ئەرکدارانی هۆبەی تیمە تایبەتییەکان ئۆپەراسیۆنیکیان بۆسەر شوققەی دەستنیشانکراو ئەنجام دا لە نهۆمی نۆیەمی باڵەخانەکە. لە ئۆپەراسۆنەکەدا پێکدادان لەگەڵ تیرۆریستێکدا رووی دا کە ئامادە نەبوو خۆی رادەست بکات و تەقەی لە ئەرکدارانی تیمەکە کرد و لە ئاکامدا تیرۆریستییەکە کوژرا.
تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی هۆبەکانی بۆمب پووچەڵکردنەوە و بەدواداچوون لە شوێنی رووداوەکە، بڕێکی زۆر تەقەقەمەنیان دۆزییەوە کە لە هێرشی خۆکوژیدا بەکار دەهێنرێن.
لە دوای رووداوەکە پارێزگای ئەنقەرە، ئەرجان تۆپاجا و بەڕێوەبەری ئاسایشی گشتیی ئەنقەرە، مەحموود کارائاسڵان هاتنە ناوچەکە و لەبارەی وردەکاری ئۆپەراسیۆنەکەوە زانیارییان پێدرا.