Yaşar Tonbak
12 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 14 تشرینی دووەم 2021
ئەنقەرە - AA
کوێستانەکانی شارۆچکەی بەیپازاریی سەر بە پارێزگای ئەنقەرە لە وەرزی پاییزدا بوونەتە دەریایەک لە رەنگ.
بۆ ئەو کەسانەی حەز بە گەڕان بە ناو سروشت و ھەڵدانی چادر دەکەن یاخود دەیانەوێت بۆ پشوودان گەشتێکی یەکڕۆژی ئەنجامبدەن، ئەم شارۆچکەیە شوێنێکی نموونەییە.
بەیپازاری، بەھۆی پێکھاتە مێژووییەکەی، شێوازی تەلارسازی خانووەکانی و کوێستانەکانییەوە یەکێکە لە ناوازەترین شارۆچکەکانی سەر بە پایتەختی تورکیا، بەتایبەت لەم وەرزەدا کوێستانەکان دیمەنێکی ئێجگار سەرنجڕاکێشیان ھەیە.